گۆرانیبێژێکی پۆپی کوردە From Wikipedia, the free encyclopedia
زەکەریا عەبدوڵڵا (لەدایکبووی ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ لە ھەولێر، کوردستان)[2] گۆرانیبێژێکی کوردە.[3] لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٩٣ چووە سوێد و کاری مووزیکی دەست پێ کرد، و ھەر لەوێدا لەگەڵ چەندین سترانبێژی کورد دەستی بە ژەنینی کیبۆرد کرد. لە ساڵی ١٩٩٨ یەکەم ئەلبوومی خۆی بە ناوی تۆ ھاتی بڵاوکردەوە و بوو بە سەکۆیەکی پەڕینەوە بۆ ناو جیھانی مووزیک و توانی ناوی خۆی لەوێدا دیاری بکات.[4]
زەکەریا عەبدوڵڵا | |
---|---|
ناوی لەدایکبوون | زەکەریا عەبدوڵڵا |
لەدایکبووی | [1] ھەولێر، کوردستان | ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر |
ئامێرەکان | تەختەکلیل (کیبۆرد) |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٧–٢٠١٠ |
کۆمپانیاکان | Zakaria Music Production |
وێبگە | www.zakariamusic.com |
لە ساڵی ٢٠٠٠ دووەمین ئەلبومی بەناوی بگەڕێوە بڵاوکردەوە، پاشان پەرەی بە کارەکانی دا و بەھۆی بڵاوکردنەوەی ئەلبومی بگەڕێوە لە ساڵی ٢٠٠١دا لایەنگری زیاتری پەیداکرد. ھەر لەوە بە دواوە گەشەسەندن و پێشکەوتنی بەردەوامی ھەبووە تا ئەو ڕادەیە کە ھەموو کات بە ئاسانی دەیتوانی لایەنگرانی زۆر لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٢دا ئەلبومی ڕۆژگاری بڵاوکردەوە و لایەنگرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئەم ئەلبوومە تا ئێستا ١٫٥ ملیۆن کۆپی لێ کراوە. ئەم ئەلبومە کە ١٤ ستران لە خۆی دەگرێ و ھەروەھا کلیپ و ڤیدیۆی زۆری بۆ سترانەکانی کراوە و لە ھەموو کەناڵە کوردییەکان وەکوو: کوردستان تیڤی و کوردسات بڵاوکراونەتەوە. زەکەریا ئەلبومی تیلینازی لە ساڵی ٢٠٠٤ بڵاو کردەوە کە سێ ملیۆن کۆپی لێ بڵاوکرایەوە.
زەکەریاش ئەلبوومی گەنجی پیری لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی ٢٠٠٧ بڵاوکردەوە و تێیدا ھەوڵی داوە لە ھەموو ڕوویەکەوە چ وەک مووزیک، چ وەک تەکنیک و نووسینی گۆرانییەکان شێوازێکی تازە و ھەندێک جیاواز لە بەرھەمەکانی پێشووی پێشکەش بکات.
دوایین بەرھەمی زەکەریاش ئەلبوومی لاپەڕەی سپییە کە پێکدێت لە ١٤ گۆرانی، ھەموو قازانجی ئەم ئەلبومەش بەخشرایە ھەتیوان و منداڵانی ھەژار بە تایبەتی لێقەوماوانی جەنگ. لە دوای ئەو بەرهەمەوە زەکەریا دەرکەوتن و بەرهەمی هونەری نەما، تەنها لە ٢٠١٧، لە کاتی بۆنەیەکی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە کۆنسێرتێکدا بە گۆرانیگوتن بەشدار بوو.[5][6]
وێڕای ھۆنراوەکانی شاڵاو عەلی کە لە ھەموو ئەلبوومەکانی زەکەریادا جێ پەنجەی بەرچاو و دیارە، لەم بەرھەمەدا بۆ جاری یەکەم لە کۆی ١٢ گۆرانی، نۆ ھۆنراوەی سامی ئەرگۆشی کردووەتە گۆرانی کە ناوی ئەلبومەکە گەنجی پیر و کلیپی گوڵێ دوو لەو ھۆنراوانەن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.