From Wikipedia, the free encyclopedia
زەین جەواد مالیک (بە ئینگلیزی :Zain Javadd Malik) لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ لەناوچەی برادفۆرد لە ڕۆژئاوای ئینگلتەرا.[3][4] گۆرانیبێژ و ھۆنراوەنووسی گۆرانی بەریتانییە.
زەین مالیک | |
---|---|
لەدایکبوون | زەین جەواد مالیک ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ برادفۆرد، ڕۆژئاوای ئینگلتەرا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠١٠-ئێستا |
ئایین | ئیسلام (پێشتر)[1] |
یار | پێری ئێدواردز (٢٠١٢–٢٠١٥) جیجی حەدید (٢٠١٥–۲۰۲۱) |
مناڵ(ەکان) | ١ (کچ)[2] |
باوان(ەکان) | تریسیا (دایک) یاسر (باوک) |
خزمەکان | دونیا (خوشک) والیھا (خوشک) سەفا (خوشک) |
پیشەی مۆسیقی | |
ئامێرەکان | گۆرانیبێژی |
بابەتە پەیوەندیدارەکان | وان دایرێکشن |
وێبگە | inzayn |
واژوو | |
زەین مالیک لەدایکبووی ١٩٩٣ لەناوچەی برادفۆرد لەبەریتانیا لە باوکێکی پاکستانی بەریتانی بەناوی یاسر مالیک. دایکی مالیک ناوی تریسیا برانانە. دایکی لەدوای ھاوسەرگیریکردنی لەگەڵ باوکی زەین ئایینەکەی گۆڕیوە بۆ ئیسلام.[3][5][6] زەین خوشکێکی لەخۆی گەورەتری ھەیە ناوی (دونیا) یە و دوو خوشکی لەخۆی بچووکتریشی ھەیە ناویان (والیھا) و (سەفا) یە.[7][8]
مالیک وەک موسڵمانێک پەروەردە کراوە[9] و بە ئینگلیزی و بە زمانی ئوردووی قسە دەکات، وە دەتوانێت عەرەبی بخوێنێتەوە.[10] لە ڕابردوودا بووە ئامانجی هێرشی دژە موسڵمانەکان.[11][12] لە ۲۰۱۷، مالیک خۆی وەک موسڵمانێکی نا پراکتیزەکار ناساند و نایەوێ بە باکگراوندی ئایینی یان کلتوری پێناسە بکرێت.[13] لە تشرینی دووەمی ۲۰۱٨ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڤۆگی بەریتانی ڕایگەیاند کە چیتر خۆی بە موسڵمان نازانێ.[14]
زەین ھەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانی وتن بووە و کاتێک لە قوتابخانە بووە بەشداری چەندین کۆرسی ھونەری کردووە، و چەندین ڕاپی نوسیوە و زیاتر شارەزا بووە. لە ھونەر ئەمە جگە لە گوێ گرتن لە میوزیکی ھندی بۆلیوود (ھیپ ھۆپ، ڕیگەی، ڕیتمی گۆرانییەکان). دایک و باوکی زەین بیر لەوە دەکەنەوە کە کوڕەکەیان بەشداری بەرنامەیەکی دەنگ خۆشی پێبکەن بۆ ئەوەی دەنگی تاقیبکاتەوە بۆیە لە ساڵی ٢٠١٠. کاتێک زەین ١٧ ساڵ بوو لە مانچستەر بەشداری بەرنامەی (زە ئێکس فاکتۆر) ی کرد، کاتێک چووە سەر ستەیجی بەرنامەکە گۆرانی ڕێم بدە خۆشم بوێت (بە ئینگلیزی Let Me Love You) کە ئەو گۆرانییە گۆرانی ھونەرمەند (ماریۆ)بوو پێشکەشیلیژنەکەی کرد، زەین لەنیوەی گۆرانییەکەدا بوو سایمۆن. کاوڵ کە یەکێک بوو لە لیژنەکە گۆرانییەکەی بە زەین بڕی و بە (لویس) و (نیکۆل) ی وت دەنگ بدەن، و زەین (٣)بەڵێی بەدەستھێناو سەرکەوت بۆ قۆناغی داھاتوو. لە قۆناغی داھاتوودا (سایمۆن) و (نیکۆل) پێیان باش بوو زەین بخەنە گروپێکەوە لەپاڵ ھەریەک لە (ھاری ستایڵز) و (لیام پەین) و (لویس تۆملینسن) و (نایڵ ھۆرن) ەوەو گروپەکەیان ناونا وان دایرێکشن و لە کۆتایدا توانیان پلەی (سێیەم) بەدەست بھێنن. دوای کۆتایی بەرنامەکە سایمۆن کاوڵ بۆندێکی (دوو ملیۆن) پاوەندی لەگەل کۆمپانیای (سایکۆ ڕیکۆرد) بۆ واژۆکردن بۆ ئەوەی بتوانن گۆرانییەکانیان تۆماربکەن؛ و دوای ئەوە ڕوویان کردە (باکووری ئەمریکا) و بۆندیان لەگەڵ کۆمپانیای (کۆڵومبیا ڕیکۆرد) واژوو کرد.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.