ساخالین
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەخالین (بە ڕووسی: Сахали́н) گەورەترین دوورگەی ڕووسیایە.[1] لە باکووری دوورگەکانی ژاپۆنە، و وەک بەشێک لە ئۆبلاستی ساخالین بەڕێوەدەبرێت. ساخالین دەکەوێتە ناو زەریای ھێمن و لە ڕۆژھەڵاتەوە لە نێوان دەریای ئۆخۆتسک و لە ڕۆژاواوە دەریای ژاپۆن دایە. دەکەوێتە تەنھا لە نزیک خابارۆڤسک کرای، و لە باکووری ھۆکایدۆیە لە ژاپۆن. ژمارەی دانیشتووانی دوورگەکە نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کەسە کە زۆرینەیان ڕووسین. گەلانی ڕەسەنی دوورگەکە بریتین لە ئایینو و ئۆرۆک و نیڤخ کە ئێستا بە ژمارەیەکی زۆر کەم ئامادەن.[2]