سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٣
From Wikipedia, the free encyclopedia
سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٣ (بە ئینگلیزی: Samsung galaxy S 23) زنجیرەیەک تەلەفۆنی زیرەکی ئاست بەرزە لەسەر بنەمای ئەندرۆید کە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسەوە دیزاین کراوە و پەرەی پێدراوە و بەرھەم ھێنراوە و خراوەتە بازاڕەوە وەک بەشێک لە زنجیرەی پێشەنگی گالاکسی ئێس. مۆبایلەکان لە ١ی شوباتی ٢٠٢٣ لە بۆنەی کەسیی (گالاکسی ئانپەکید - Galaxy Unpacked) ڕاگەیەندران و لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە.[1][2][3][4][5] بەکۆمەڵ وەک جێنشینی زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٢ کاردەکەن. سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٣ و ئێس ٢٣+ و ئێس ٢٣ ئەلترا لە ١ی شوباتی ٢٠٢٣ لە گالاکسی ئانپاکد ڕاگەیەندرا. زنجیرەی گالاکسی ئێس ٢٣ سێ ئامێر لەخۆدەگرێت، کە ھەمان پێکھاتە و قەبارەی شاشەیان ھەیە لەگەڵ زنجیرەی پێشووی گالاکسی ئێس ٢٢. مۆبایلی گالاکسی ئێس ٢٣ ئاستی سەرەتایی تایبەتمەندی شاشەیەکی تەختی ٦٫١ ئینج (١٥٥ ملم)ی ھەیە لەگەڵ ڕێژەی نوێبوونەوەی گۆڕاو لە ٤٨ ھێرتزەوە بۆ ١٢٠ ھێرتز، ڕامی ٨ گێگابایت و بژاردەی ھەڵگرتن لە ١٢٨ گێگابایت بۆ ٥١٢ گێگابایت. مۆبایلی گالاکسی ئێس ٢٣ پڵەس تایبەتمەندی ڕەقەکاڵای ھاوشێوەی ھەیە لە فۆرمێکی گەورەتردا بە قەبارەی ٦٫٦ ئینج (١٦٨ ملم)، بژاردەی ھەڵگرتن لە ٢٥٦ گێگابایت دەستپێدەکات، ڕێژەی شەحنکردنەوەی خێراتر و توانای پاتری گەورەترە.
سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٣ | |
---|---|
لقی | تەلەفۆنی زیرەک، سامسۆنگ گالاکسی |
ناونراوە لەدوای | سامسۆنگ گالاکسی |
بەشێک لە زنجیرەی | Samsung Galaxy S series |
پاشکۆ | Samsung Galaxy S22 series |
لەدوای ئەو | Samsung Galaxy S24 series |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی شوباتی ٢٠٢٣ |
دروستکەر | سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس |
CPU | Qualcomm Snapdragon 8 Gen 2 |
سیستمی پشتگیریکراو | ئەندرۆید ١٣، One UI |
ئامێری وەرگر | fingerprint scanner |
وێبگە | https://www.samsung.com/global/galaxy/galaxy-s23/ |