![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/aa/Simon_Cowell_in_December_2011.jpg/640px-Simon_Cowell_in_December_2011.jpg&w=640&q=50)
سایمۆن کاوڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
سایمۆن کۆوێڵ (بە ئینگلیزی: Simon Cowell) دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری چەند پرۆگرامێکی بەناوبانگە وەک "بریتن گۆت تالێنت"، "پۆپ ئایدڵ"، "ئێکس فاکتەر" و "ئەمێرکان ئایدڵ"ە. ئەو خاوەنی کۆمپانییایەکی میوزیکە بە ناوی سایکۆ. لە ڕۆژی ٧ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٩[1] لە ناوچەی لامبێس شاری لەندەنی پایتەختی بریتانیا لە دایک بووە. بە یەکێک لە دادوەرە گرنگەکانی بریتانیاو ئەمێریکا دادەنرێت و نازناوی خۆی گەیاندووە. لە ساڵی ٢٠٠٤ و ٢٠١٠ لە گۆڤارێکی بەناوبانگی ئەمێریکی لە لیستی سەد پیاوە سەرنجڕاکێشەکەی جیھاندا بووە. کوڕی جولیا بەرێتە کە خانمێکی سەماکەری بریتانییەو باوکی بەڕەچەڵەک جوولەکەیە و دەرھێنەری میوزیکەو ناوی ئێریک کۆوێڵە. برایەکی بچووک و سێ براو خوشکێکی لە خۆی گەورەتر ھەیە بە ناوەکانی نیکۆلاس، جۆن، تۆنی، میشێل و جونی. کۆلێجی زمان و ئەدەبی تەواو کردووەو پاشان بەشی کۆمەڵایەتی. سایمۆن بۆ ماوەیەکی زۆر ھاوسەرگیریی نەکردووە، ماوەیەک پەیوەندیی ھەبووە لەگەڵ خانمێکی ئێرانی بەناوی موژگان حوسەینی و پاشان جیا بوونەتەوە. پاشان پەیوەندی لەگەڵ کچێکی تردا دروست دەکات بەناوی لاورێن سیلڤەرمان. لە پاش ماوەیەک سیلڤەرمان لە ڕێی ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوی دەکاتەوە کە دووگیانە لە سایمۆن و لە ڕێکەوتی ١٤ شوباتی ٢٠١٤ (ئێریک) یەکەم کوڕی سایمۆن لەدایک دەبێت و لەلایەن پزیشکەوە دەسەلمێنرێت کە کوڕی ڕاستییەتی.
سایمۆن کۆوێڵ | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٩ (٥٤ ساڵ) لەندەن بریتانیا |
نیشتەجێی | بەریتانیا |
پیشە | دادوەر |
ھاوسەر | لاورێن سیلڤەرمان |
مناڵ(ەکان) | ئێریک |