From Wikipedia, the free encyclopedia
سلاڤیکا جۆکیچ دیانۆڤیچ (بە زمانی سڕبی: Slavica Đukić Dejanović؛ لە دایکبووی ٤ی تەممووزی ١٩٥١) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی سڕبییە، ئەو لە ماوەی ٥ی نیسانی ٢٠١٢ بۆ ٣١ی ئایاری ٢٠١٢ بە وەکالەت بووە سەرۆکی سڕبیا. سلاڤیکا وەزیری تەندرووستی سربیا بووە لە ماوەی ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٢ هەتاوەکوو ٢٧ی نیسانی ٢٠١٤.[1][2]
سلاڤیکا جۆکیچ دیانۆڤیچ | |
---|---|
بە سربی: Славица Ђукић-Дејановић | |
لەدایکبوون | Rača، سڕبیا | ٤ی تەممووزی ١٩٥١
پیشە | سیاسەتوان، پزیشکیی دەروونی، وەزیر |
پۆستەکان | President of Serbia، President of the National Assembly of Serbia، member of the National Assembly of Serbia |
پەروەردە | University of Belgrade School of Medicine |
ئەندامی حیزبی | Socialist Party of Serbia |
ئەو لە ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠١، وەزیری خێزان بوو، هەروەها لە ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٢ سەرۆکی ئەنجومەنی دادگەریی سربیا بوو.[3] لە دوایین پۆستیشیدا بەپلەی وەزیر کاری کردووە لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠. سلاڤیکا ئەندامی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی سربییە.[4]
سلاڤیکا جۆکیچ دیانۆڤیچ بەشی پزیشکی لە زانکۆی بەلگارد تەواوکردووە، دواتر لە ساڵی ١٩٨٣ ماستەری وەرگرتووە پاشان لە ساڵی ١٩٨٦ بووەتە خاوەنی دکتۆرا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.