سوخۆی سو-٥٧
سوخۆی سو-٥٧(بە ئینگلیزی:Sukhoi su-57)فڕۆکەیەکی جووت بزوێنەری جۆری دزەکەر(stealth)ی فرەکارە،لە لایەن کۆمپانیای(Sukhoi)ـی ڕوسییەوە پەرەی پێدراوە و لە لایەن هێزی ئاسمانی ڕوسییاوە بە کاردێنرێ،تا ئێستا لە خزمەتتدایە.[1]
فڕۆکەی سوخۆی سو-٥٧ یەکەمین فڕۆکەی ڕوسییەوە کە دیزاینی تەکنەلۆژیای (دزەکردن)ـی تێدا بە کارهاتبێ،وادادەنرێ بکرێتە بنچینە بۆ خێزانی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری دزەکردن.[2]
فڕۆکەکە لە جیلی نەوەی پێنجەمە و ئەوەی لێ چاوەڕوان کراوە کە جێی میگ-٢٩ و سوخۆی سو-٢٧ بگرێتەوە لە سوپای ئاسمانی ڕوسیا،وە خراویشەتە بازاڕاوە بۆ هەناردەکردن.[3]
یەکەمین فڕینی فڕۆکەکە لە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٠ بوو.[4]
ژمارەی فڕۆکەکانی سوخۆی سو-٥٧ تا ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەیان ١٠ دانە بووە بەڵام پلان وایە تا ساڵی ٢٠٢٨ ژمارەیان بەرز کرێتەوە بۆ ٧٦ دانە[5]
دیزاین
دیزاینی فڕۆکەکە بە شێوەی جۆری دزەکردن وفرە ڕۆڵ دیزاین کراوە،سیستەمی هەستەوەری پێشکەوتوو وەک ڕاداری(active phased-array)تێدا بە کارهاتووە[6]،ماددەکانی بەکارهاتوو بریتین لە [7]:
٪٤٠ - ٪٤٤.٥ پێکهاتووە لە ئەلەمنیۆم
٪١٨.٦ تیتانیۆم
ئەوی ماوە پێکهاتوون لە ئاوێتەکان
بزوێنەر
فرۆکەکە دوو بزوێنەری هەیە کە یەکێکیان لە خێزانی(saturn AL-31) و جۆری (AL-41F1)[8]
چەک
فڕۆکەی سوخۆی سو-٥٧ دوو چەکی سەرەکی هەیە کە هەریەکەیان بە نزیکەیی ٤.٤مەتر درێژن وە ٩٠ سانتیمەتر پانن،هەروەها دوو چەکی لاوەکیش کە ئەویش دەکەوێتە ژێر باڵەکان.[9]
جۆرەکانی
Su-57
su-57E
su-57M
FGFA
تایبەتمەندییەکانی [10]
- درێژی :٢٠.١مەتر
- درێژی باڵ؛١٤.١مەتر
- بەرزی:٤.٦ مەتر
- ڕووبەری باڵ:٧٨.٨مەتر دووجا
- بارستایی:١٨٠٠٠کیلۆگرام(لە بەتاڵیدا)
خێرایی:٢.١٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکا
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.