سوزان سۆنتاگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
سوزان سۆنتاگ، نووسەر، دەرهێنەری فیلم، فەیلەسووف، مامۆستا و چالاکی سیاسی ئەمەریکی بوو. زۆرتر وتاری دەنووسی بەڵام چەند ڕۆمانیشی لێ بڵاو بۆتەوە. یەکەم بەرهەمی خۆی لە ژێر ناوی "بۆچوونەکانی کەمپ" لە 1964دا بڵاو کردەوە. کارە گەورەکانی لە بوواری ڕەخنە بریتین لە "دژ بە شرۆڤە" 1966، "شێوازەکانی ویستی ڕادیکاڵ" 1968، "لە سەر وێنەگری" 1977 و "نەخۆشی وەکوو مێتافۆڕ" 1978 و هەروەها چەند بەرهەمی داستانی "شێوازێک کە ئێستا دەژین" 1986، "عاشقی ئاگرپژێن" 1992 و " لە ئەمریکا" 1999.
سوزان سۆنتاگ | |
---|---|
لەدایکبوون | سوزان سۆنتاگ (1933-01-16) 16ی کانوونی دووەمی 1933 New York City, U.S. |
مەرگ | ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤(٢٠٠٤-١٢-٢٨) (٧١ ساڵ ژیاوە) New York City, U.S. |
شوێنی حەوانەوە | Montparnasse Cemetery, Paris, France |
نەتەوە | American |
پەروەردە | University of California, Berkeley University of Chicago (BA) Harvard University (MA) |
پیشە |
|
چالاکبوون | 1959–2004 |
ناسراوە بە |
|
ھاوسەر | Philip Rieff (ھاوسەرگیری ١٩٥٠؛ ١٩٥٩) |
یار | Annie Leibovitz (1989–2004) |
مناڵ(ەکان) | David Rieff |
وێبگە | www٫susansontag٫com |
سۆنتاگ لە بوواری نووسین، قسە کردن لەمەڕ و سەفەر بۆ ئەو جێگانەیی شەڕ و کێشە بوون زۆر چالاک بوو. بۆ نموونە ماوەی شەڕی ویێتنام و گەمارۆی سارایۆ. بەربڵاوانە لە سەر وێنەگری، کولتوور و میدیا، ئەیدز و نەخۆشی، مافەکانی مرۆڤ و ئایدیۆلۆژی چەپ دەینووسی. وتارەکانی بوونە هۆی مشتومڕی زۆر[1] تا ڕادەیەک کە "یەکێک لە کاریگەرترین ڕەخنەگرانی بەرەی خۆی باس دەکرێت."[2]