From Wikipedia, the free encyclopedia
سووکباتارین یانجما (بە زمانی ڕووسی: Сүхбаатарын Янжмаа؛ بە زمانی مەنگۆلی: Нэмэндэен Янжмаа؛ لە دایکبووی ١٥ی شووباتی ١٨٩٣ - مردووی ١ی ئایاری ١٩٦٢) ژنە سیاسەتوانی کۆمۆنیستی مەنگۆلی بوو. ئەو لە ماوەی ٧ی ئەیلوولی ١٩٥٣ تاکوو ٧ی تەمموزی ١٩٥٤ وەک سەرۆکی ڕاسپێردراو لە وڵاتی مەزنی کورال (مەنگۆلیای ئەمڕۆ) کاری دەکرد، ئەو لەدوای خەرتک ئانچیما تۆک، دووەم ژنە سەرۆکی دەوڵەتە کە بەبێ میرات ئەو پۆستەی وەرگرتبێت. ئەو ژنی شۆڕشگێری مەنگۆلی دامدین سووکباتار بوو.[1][2]
سووکباتارین یانجما | |
---|---|
بە مەنگۆلی: Сүхбаатарын Янжмаа | |
لەدایکبوون | ١٥ی شوباتی ١٨٩٤ ئولانباتۆر، مەنگۆلیا |
مردن | ١ی ئایاری ١٩٦٢ ساڵ ژیاوە) ئولانباتۆر، مەنگۆلیا | (٦٨
ھاوسەر | Damdin Sükhbaatar |
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | سەرۆک کۆماری مەنگۆلیا |
پەروەردە | Communist University of the Toilers of the East |
ئەندامی حیزبی | Mongolian People's Party |
ئەندامی | Women's International Democratic Federation |
خەڵاتەکان | Order of the Red Banner of Labour، Medal "For Valiant Labour in the Great Patriotic War 1941–1945" |
لە ڕۆژی ١ی ئایاری ١٩٦٢، سووکباتارین یانجما لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[3]
سووکباتارین یانجما لە ڕۆژی ١٥ی شووباتی ١٨٩٣ لە ناوچەیەک لە نزیک ئولانباتۆر (ناوی ئێستا) لە دایکبوو. خێزانەکەی هەژار بوون، خەریکی کاری شوانی و گەرمیان و کوێستان بوون. ئەو لە ساڵی ١٩١٩ وەک پەیامنێرێک کاری دەکرد بۆ گرووپی شۆڕشگێڕیی سووکباتار، لە ساڵی ١٩٢٠ هاوسەرەکەی چووە یەکێتیی سۆڤیەت بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ بۆلشڤیکییەکا درووست بکات. دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە شۆڕشی ١٩٢١ی مەنگۆلیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەوا سووکباتارین یانجما بووە ئەندام لە یەکێتیی لاوانی شۆڕشگێریی مەنگۆلیا (MYRL).
لە ساڵی ١٩٢٣، لەدوای مردنی هاوسەرەکەی ئەوا دەچێتە پاڵ حیزبی شۆڕشگێڕیی گەلی مەنگۆلیا، دوای ساڵێک دەبێتە ئەندام لە کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەکە. ئەو وەک نوێنەری حیزبەکەی بەشداریکرد لە سێیەمین کۆننفڕانسی نێونەتەوەیی ژنانی کۆمۆنیست، لەوێ چاوی کەوت بەرهەریەکە لە کلارا زێتکین و نادێژدا کرۆپسکایا.
ئەو لە ساڵانی ١٩٢٧ بۆ ١٩٣٠ لە زانکۆی کۆمۆنیستی زەحمەتکێشانی ڕۆژهەڵات لە مۆسکۆ خوێندی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.