سوپای ڕزگاریخوازیی بەلۆچستان
From Wikipedia, the free encyclopedia
سوپای ڕزگاریخوازیی بەلۆچستان یان ڕێکخراوی ڕزگاریخوازانی بەلۆچستان (زمانی بەلۆچی: بلۏچستان آجوییء لشکر؛ کورتکراوە: BLA)، ڕێکخراوێکی چەکداریی ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی بەلوچەکانە و بارگەی سەرەکی لە ئەفغانستانە.[1][2][3][4] یەکەم چالاکیی تۆمارکراوی ئەم ڕێکخراوە لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٠ بوو، دوای ئەوەی بانگەشەی بۆ زنجیرەیەک ھێرشی بۆردومانیی بۆ سەر ناوچەی دەسەڵاتداریی پاکستان کرد.[5] ڕێکخراوی ڕزگاریخوازیی بەلوچستان لەلایەن پاکستان[6] و شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوی ھاتووە.[7][8]
زانیاریی خێرا دروشم, دامەزران ...
بلۏچستان آجوییء لشکر | |
دروشم | ئازادی بۆ بەلۆچستان |
---|---|
دامەزران | ٢٠٠٠ |
جۆر | چەکداری |
شوێن |
|
دەڤەری خزمەت | پاکستان ئەفغانستان |
سکرتێری گشتی | بەشیر زەب |
کەسایەتییە گرنگەکان | بەشیر زەب، ڕەزاق ماندەلی، حیربیار مەری |
پەیوەستە بە | بەلۆچستان |
دایخە
ڕێکخراوەکە زیاتر لە پارێزگای بەلۆچستان، کە گەورەترین پارێزگای پاکستانە کاردەکات و لەوێوە چالاکییەکانی بۆ سەر ھێزە چەکدارەکانی پاکستان ئەنجام دەدات.[9]