سپەیس ئێکس دراگۆن ٢
From Wikipedia, the free encyclopedia
دراگۆن ٢ (بە ئینگلیزی: SpaceX Dragon 2) پۆلێکە لە کەشتی بۆشایی کە شایەنی دووبارە بەکارھینانەوەی ھەیە، ئەو کەشتییە بۆشایییەش دروستدەکرێ لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکس، کەشتییەکە لەلایەن مووشەکی فاڵکۆن ٩ بلۆک ٥ەوە ھەڵدەگیرێ و دەنێردرێتە بۆشایی، گەڕانەوەشی دەنیشێتەوە بە پەڕەشووتێک لەسەر ڕووی ئاو، ئەو کەشتییە دەبێتە دوو بەش: ١: کڕێو دراگۆن، کەشتییەکە دەتوانێت ٧ کەشتیوان ھەڵبگرێت و بچێتە بۆشایی ئاسمان ٢: کارجۆ دراگۆن، کەشتییەکە نوێکراوەیە و جێگرەوەی کەشتی دراگۆنی ڕەسەنە.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
یەکەمین نێرداوی کەشتی دراگۆن٢ کە مرۆڤیشی ھەڵگرتبوو ناونرا (دەستەی دراگۆن دیمۆ ٢) لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ پاشان، ئەو چالاکییەش یەکەمین ناردنی مرۆڤ بوو لۆ بۆشایی ئاسمان لە ئاسمانی وڵاتی ئەمریکا پاشی ٩ ساڵ، کۆمپانیایی سپەیس ئێکس بووە یەکەمین کۆمپانیا کە بتوانێت کەشتیوانان بباتە بۆشایی.[1]