From Wikipedia, the free encyclopedia
سیسالی یان تیسالیا (بە یۆنانی: Θεσσαλία) ناوچەیەکی جوگرافی و مێژوویی خۆبەڕێوەبەرییە لە یۆنان، زۆربەی شوێنە دێرینەکانی ناوچەکە پێکدەھێنێت. پێش سەردەمی تاریکی یۆنان، سیسالی بە ئایۆلیا (یۆنانی کۆن: Αἰολία، ئایۆلیا) بانگدەکرا.[2]
سیسالی
Θεσσαλία (یۆنانی) | |
---|---|
پۆتانەکان: ٣٩.٦ - ٢٢.٢ | |
ووڵات | یۆنان |
پایتەخت | لاریسا |
دەسەڵات | |
• پارێزگاری ھەرێم | کۆنستانتینۆوس ئەگۆراستۆس |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٤٠٣٦.٦٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٬٤١٩٫٥٨ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١)[1] | |
• سەرجەم | ٦٨٧٥٢٧ |
• چڕی | ٤٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | سیسالییان |
ناوچەی کاتی | UTC+٢ |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ |
ISO 3166 code | GR-E |
وێبگە | www |
سیسالی، لە ساڵی ١٨٨١ بوو بە بەشێک لە دەوڵەتی یۆنانی مۆدێرن، دوای زیاتر لە چوار سەدە لە داگیرکاری عوسمانییەکان. لە ساڵی ١٩٨٧ەوە یەکێکە لەو ١٣ ناوچانەی وڵاتی یۆنانی پێکھێناوە و دابەشکراوە بەسەر پێنج یەکەی ناوچەیی و ٢٥ شارەوانیدا. پایتەختی ھەرێمەکە، ناوەندی لاریسە. سیسالی دەکەوێتە باکووری یۆنان و ھاوسنوورە لەگەڵ ھەرێمەکانی مەقدۆنیای ڕۆژاوا و مەقدۆنیای ناوەڕاست، لە ڕۆژئاوا لەگەڵ ئیپیرۆس، لە باشوورەوە لەگەڵ ھەرێمی یۆنانی ناوەڕاست و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ دەریای ئیجە. ھەروەھا ناوچەی سیسالی دوورگەکانی سپۆرادیس لەخۆدەگرێت و ئەو دوورگانە بەشێکن لە ھەرێمی سیسالی.[3][4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.