From Wikipedia, the free encyclopedia
سەحیحی موسلیم، (بە عەرەبی: صحیح المسلم)، یەکێک لە گرنگترین کتێبەکانی فەرموودەیە لای موسڵمانان، ئەبوو حسێن موسلیم کوڕی حەجاج نیساپوری کۆی کردۆتەوە، دانانەکەی ماوەی پانزە ساڵی خایاندووە، ٣٠٣٣ فەرموودەی تیا کۆکردۆتەوە بەبێ دووبارە بوونەوە. و ئەم کتێبە لە دوای سەحیحی بوخاری بە دووەم کتێبی فەرموودە دادەنرێت لای موسڵمانان.[1]
نووسەر | موسلیم کوڕی حەجاج |
---|---|
وڵات | نیساپور، ئێران |
زمان | عەرەبی |
زنجیرەکان | شەش کتێبەکەی فەرموودە |
بابەت | فەرموودە |
ئەبوو حسێن موسلیم کوڕی حەجاج نیساپوری لەدایکبووە لە شاری نیساپور لە ساڵی ٢٠٦ک و کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٢٦١ک لە تەمەنی پەنجا و پێنج ساڵیدا، گەشتی کردووە بۆ حیجاز و میسر و شام و عێراق بۆ داواکردنی فەرموودە، و یەکێک بوو لە پێشەوا و حافزەکانی فەرموودە، و زانایانی ئیسلام زۆر ستایشی موسلیمیان کردووە.[2][3]
لە سەحیحی موسلیمدا ژمارەیەکی زۆر فەرموودە هاتووە و هەندێکیان لە ناو فەرموودەی تردا دووبارە بوونەتەوە، و بە گشتی بە بێ دووبارە بوونەوە ژمارەی ئەو فەرموودانەی لە سەحیحی موسلیمدا هاتوون ٣٠٣٣ فەرموودەیە.[4][5][6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.