سەرۆک کۆماری سووریا
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەرۆک کۆماری سووریا (بە عەرەبی: رئيس سوريا) سەرۆکی دەوڵەت و باڵاترین کەسایەتی کۆماری عەرەبیی سووریایە. سەرۆک کۆماری سووریا مافێکی زۆری ھەیە و دەتوانێت جێگری سەرۆک کۆمار و ئەندامەکانی دیکەی ئەنجومەنی وەزیران (کابینە) و ھێزە چەکدارەکانی سووریا لەسەر کار دانێت و لاببات.[2] بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری بیستەم و ئێستای سووریایە. بەشار کوڕی سەرۆک کۆماری پێشوو، حافز ئەسەدە کە ٢٩ ساڵ لەسەر کار بوو و لە ھەموو سەرۆک کۆمارەکانی دیکە خزمەتی زۆرتری کرد. بەشار ئەسەد لە ئێستادا و لە دوای باوکی دووەمین سەرۆک کۆماری سووریایە کە درێژترین سەردەمی سەرۆکایەتی بەڕێوە بردووە. بەشار ئەسەد لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٠ ھاتە ناو کار و بیستەمین ساڵی سەرۆکایەتی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێپەڕ کرد.
زانیاریی خێرا سەرۆکایەتی کۆماری عەرەبیی سووریا رئيس الجمهورية العربية السورية, نازناوی پایە ...
سەرۆکایەتی کۆماری عەرەبیی سووریا رئيس الجمهورية العربية السورية | |
---|---|
نازناوی پایە | بەڕێز |
بارەگا | کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا و کۆشکی تیشرین، دیمەشق |
ماوەی پایە | حەوت ساڵ، ھەر کەس دوو کەڕەت بە دوای یەکدا دەتوانێت سەرۆک کۆمار بێت (لە ساڵی ٢٠١٢)[1] |
خاوەن پایەی دەستپێک | سوبحی بەرەکات (سەرپەرشتی فەڕانسە) شوکری قووتلی (یاسای بنەڕەتی) |
دامەزراندنی پایە | ١٧ی نیسانی ١٩٤٦ |
جێگر | جێگری سەرۆک کۆماری سووریا |
دایخە