وشەیەکی عیبری From Wikipedia, the free encyclopedia
سەنھێدرین، وشەیەکی عیبرییە کە لە «سەندریۆن» (بە یۆنانی: synedrion) وەرگیراوە ھەروەھا (بە ئینگلیزی: The Great Sanhedrin)، و بە واتای وشەیی واتا «ئەوانەی پێکەوە دانیشتوون» و ڕەنگە بە واتای ئەنجومەنی پیران یان ئەنجومەنی موشێرییەکان بێت. ئەم ناوە لەلایەن جوولەکەکانەوە دانراوە لە سەردەمی بوونی مەسیح لەسەر زەوی وەک دادگای باڵای نەتەوەیی جوولەکەکان و وتەبێژی فەرمی گەلی جوولەکە بووە لە پێش ڕۆمەکان و لە حەفتا و یەک ئەندام پێکھاتبوو کە حەفتایان وەک ژمارەی ئەو پیرانەن کە یارمەتی موسایان دا، حەفتا و یەکەمیش سەرۆک کاھین یان کاھینی مەزنە و بەگشتی مافی یاسادانانی ھەبوو لە بڕیارە ئایینی و ڕامیاری و کۆمەڵایەتییەکاندا. بەڵام دوای ساڵی ٧٠ی زایینی، دوای وێرانبوونی ئورشەلیم و کۆچ و بڵاوبوونەوەی جوولەکەکان کارەکان وەستان.[1] [2]
سەنھێدرین | |
---|---|
پەیوەستبوون | جوولەکایەتی |
جێگەی دەگرێتەوە | Great Assembly |
کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ٠٤٢٥ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.