یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
شارستانی دەڕەشار (بە کوردیی باشووری: درێشار، بە فارسی: شهرستان دره شهر) یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی ئەم شارستانە، شاری دەڕەشارە و بەپێی سەرژمێری ساڵی٢٠٠٦، ژمارەی دانیشتووانی ٥٦٬٣٤٦ کەس لە ١١٬٤٨٧ بنەماڵە بووە. ئەم شارستانە بۆ دوو بەش دابەش کراوە: بەشی ناوەندی، بەشی ماژین. ھەروەھا دوو شاری ھەیە: دەڕەشار و ماژین.
زۆرینەی خەڵکی ئەم شارستانە بە زمانی کوردی دیالێکتی لەکی و باشوری کوردی(پەلوی ،کوردلی) قسە دەکەن و ھەروەھا کەمینەیەکی لوڕ زمانیش لەم شارستانە دەژین.
شاری کۆنی ساسانی دەڕەشار لە نێوان دەڕەشاری تازە و گوندی بەھمەناباد ھەڵکەوتووە. ھەنووکە ھەندێک ئاسەواری ئەم کۆنە شارە بەجێ ماوە و دەبیندرێ.
ئەم ئاگرگە لە شاری دەڕەشارە و بەھۆی ئەوەی بیناکەی چوار تاقی ھەیە بە چوارتاقی ناوبانگی دەر کردووە.
مێژووی ئەم پردە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانی و لە شوێنی پێک گەیشتنی ڕووباری سەیمەڕە و کەشکان لێ دراوە. ھەروەھا پاشان بۆ چەند جار نۆژن کراوەتەوە، ھەنووکە بەشێکی زۆری بە شێوەی ئێستا ڕووخاوە.
ئەم دۆڵە ئەشکەوت و درزگەلێکی تێدایە کە یەکیان بە ئەشکەوتی کوڵکەنی ناسراوە. شوێنی چوونە ژوورەوەی ئەشکەوتەکە سی مەتر درێژە و گۆلێکی بچووکی تێدایە لە بەرد و سارووج چێ کراوە.
لە ٦ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار ھەڵکەوتووە، ئەم قەڵایە لە گوندێکی ھەر بەم ناوە دایە و سەردەمی قاجاڕەکان ساز کراوە.
نزرگەی جابر لە نێوان چیاکانی ملە ڕیتە و چاڵەمی لە باکووری ڕۆژاوای دەڕەشار ھەڵکەوتووە.
نزرگەی بابە سەیفەدین لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار ھەڵکەوتووە.
تەپۆڵکەیەکی مێژوویییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار لە مەودای دوو کیلۆمەتری ڕۆخی ڕاستی ڕووباری سەیمەڕە.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.