شازادە ئەندرۆ گەورەی یۆرک
From Wikipedia, the free encyclopedia
شازادە ئەندرۆ، دوکی یۆرک (ئەندرۆ ئەلبێرت کریستیان ئێدوارد؛ لەدایکبووی ١٩ی شوباتی ١٩٦٠) ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیایە. منداڵی سێیەم و کوڕی دووەمی شاژنە ئەلیزابێتی دووەم و شازادە فیلیپی دوکی ئەدینبۆرگ و برا بچووکی شا چارڵی سێیەمە ، ئەندرۆ لە پلەی دووەمی هێڵی جێنشینی بۆ سەر تەختی بەریتانیا لەدایک بووە و ئێستا پلەی هەشتەمی بەدەستهێناوە[1]، هەروەها یەکەم کەسە لە هێڵەکەدا کە نەوەی پاشای حاکم نییە،ئەندرۆ لە هێزی دەریایی شاهانە وەک فڕۆکەوان و ڕاهێنەرێکی هێلیکۆپتەر و وەک کاپتنی کەشتییەکی جەنگی کاری کردووە، لە کاتی جەنگی فۆڵکلاندزدا، چەندین ئەرکی فڕیوە لەوانە شەڕی دژە سەرزەوی، چۆڵکردنی قوربانییەکان و فێڵکردنی موشەکی ئێکزۆسێت. لە ساڵی ١٩٨٦ لەگەڵ سارا فێرگسۆن هاوسەرگیری کرد و کرا بە دوکی یۆرک. دوو کچیان هەیە بە ناوەکانی شازادە بیاتریس و شازادە یوجینی. هاوسەرگیری و جیابوونەوەیان لە ساڵی ١٩٩٢ و جیابوونەوەیان لە ساڵی ١٩٩٦دا ڕوماڵی میدیایی بەرفراوانی بۆ خۆی ڕاکێشا. ئەندرۆ وەک دوکی یۆرک ئەرکی فەرمی و دەستگیرانداری بەناوی دایکیەوە شاژن ئەلیزابێسی دووەمی ئەنجامدا. تا مانگی تەمموزی ٢٠١١ بۆ ماوەی ١٠ ساڵ وەک نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ بازرگانی و وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی کاری کردووە.لە ساڵی ٢٠١٤دا، ڤێرجینیا جیفر، کەمپەینی ئەمریکی-ئۆسترالی، ئیدعای کرد کە، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، لەلایەن تاوانباری سێکسی سزادراو جێفری ئیپشتاینەوە بازرگانی سێکسی بۆ ئەندرۆ کراوە.[2] ئەندرۆ ڕەتیکردەوە هیچ کارێکی هەڵەی کردبێت. دوابەدوای ڕەخنەگرتن لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیپشتاین، ئەندرۆ لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ دەستی لە ڕۆڵی گشتی کێشایەوە، هەروەها پەیوەندییە سەربازییە فەخرییەکانی و پاڵپشتییە خێرخوازییە شاهانەییەکانی لەلایەن شاژنەوە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ دوورخرانەوە ویلایەتی نیویۆرک. داواکارییەکە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ لە دەرەوەی دادگا یەکلایی کراوەتەوە.