شۆڕشەکانی ١٨٤٨
From Wikipedia, the free encyclopedia
شۆڕشەکانی ساڵی ١٨٤٨ مانگی ئازاری ساڵی ١٨٤٨ نەھاتبوو تەوژمی شۆرشی نەتەوایەتی ھەموو لایەکی ئیتاڵیای گرتەوە لەمیلانۆ دەستیپێکرد. شۆڕشگێران لێرەوە دوای چەند شەڕێک کەچەند ڕۆژێکی خایاند توانیان لەشکری نەمسا بەسەرکردایەتی (ڕادەتسکی) بشکێنن کەئەوکات شاری میلانۆ لەژێر دەستی نەمسا بوو. شۆرشگێڕان توانیان شارەکە ئازاد بکەن. ئیدی لەدوای ئەوە ئاگری شۆڕش ناوچەکانی لۆمباردیا و بووندقییەی گرتەوە. (شاڕل ئەلبرتی) پادشای سەردینیا بانگی شەڕیدا لەدژی نەمسا و سوپاکەی بۆیارمەتی دانی شۆرشگێران نارد. لەمانگی مایس و حوزەیراندا ئیتاڵیا ئەوەندەی نەمابوو کە یەکێتی و سەربەخۆیی بەدەست بھێنێت، بەڵام لەوکاتەدا سوپای نەمسا ھێز و توانای خۆی کۆکردەوە و بەسەرکردایەتی ڕادەتسکی سەرکەوتنێکی باشی بەسەر سوپای شاڕڵ ئەلبرتدا لەشەڕی کەستۆزا کەلە ٢٥ تەممووزی ١٨٤٨ بەرێوەچوو بەدەستھێنا. سوپای شاڕل ئەلبرت لەشەڕی نۆڤارا کەلە ٢٣ ئازاری ١٨٤٩ ئەنجامدرا بەتەواوەتی شکا. لەوکاتەدا شاڕل ئەلبرت لەسەر تەخت ھاتە خوار و بۆ کوڕەکەی (ڤکتۆر ئەمانوێلی دووەم) جێھێشت. ئەوەندەی پێنەچوو نەمسا ناوچەی باکووری ئیتاڵیای گرتەوە. ناوچەکانی یەک لەدوای یەک کۆنتڕۆڵ دەکردەوە ئیدی شۆرش کەرت کەرت بوو ئیتاڵیا گەڕایەوە باری پێشووی.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |