![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/4/4a/%25D8%25B4%25DB%258C%25D9%2586%25DA%2586%25DB%258C_%25DA%25A9%25D9%2588%25D8%25AF%25DB%2586.jpg/640px-%25D8%25B4%25DB%258C%25D9%2586%25DA%2586%25DB%258C_%25DA%25A9%25D9%2588%25D8%25AF%25DB%2586.jpg&w=640&q=50)
شینچی کودۆ
کەسایەتی سەرەکیی زنجیرە ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنانە / From Wikipedia, the free encyclopedia
شینچی کودۆ (بە ژاپۆنی: 工藤新一 بە رۆماجی: Kudo Shinichi) کەسایەتی سەرەکیی زنجیرە ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنانە. ئەو قوتابییەکی تەمەن حەڤە ساڵە[1] و لە قوتابخانەی ئامادەیی تیتان دەخوێنێت،[2] و بە لێکۆڵەری ئامادەیی دەناسرێت، لەبەرئەوەی لە شیکارکردنی دۆسییەکان و دۆزینەوەی تاوانباراندا یارمەتی پۆلیس دەدات.[2] ئەو تاکە کوڕی بنەماڵەی کودۆی خانەدانە کە لە ژاپۆن جێیان ھێشت کە تەمەنی ۱٤ ساڵان بوو. باوکی ئەو یوساکو کودۆیە، ئەو نووسەری ڕۆمانە لێڵەکانە، و دایکیشی یوکیکۆ کودۆیە کە ئەکتەرێکی پێشووە. ئەو لە وڵاتەکەیدا لێکۆڵەرێکی بەناوبانگە، شێرلۆک ھۆڵمز وەک نموونەیەک سەیر دەکات و خەون بە بوون بە شێرلۆک ھۆڵمزی سەدەکەی دەبینێت.[3]
شینچی کودۆ | |
---|---|
کەسایەتیی لێکۆڵەر کۆنان | |
![]() وێنەیەکی کەسایەتییەکە | |
یەکەم دەرکەوتن | ئەنیمێ: زنجیرەی ۱ مانگا: ژمارەی ۱ |
دروستکراوە لەلایەن | گۆشۆ ئۆیاما |
دەنگ | کاپێ یاماگوچی |
پرۆفایل | |
نازناو | لێکۆڵەرە ئاڵوودەکە لێکۆڵەری ڕۆژاوا ڕزگارکەری ھێزەکانی پۆلیس کەسێکی نایاب شین-چان (دایکی) فیشەکی زیوی (ڤێرمۆت) کودۆ (ھیجی ھاتۆری) |
نەژاد | مرۆڤ |
ڕەگەز | نێر |
خزمەکان | یوساکو کودۆ (باوک) یوکیکۆ کودۆ (دایک) ران مۆری (ھاوڕێ) |
نەتەوە | ![]() |
لە یەکێک لە ڕۆژەکانی لەگەڵ ران مۆری ھاوڕێی منداڵی لە گەشتێکدا بۆ شاری یاری دەچن و تاوانێکی ھەڕەشکردنی ئاشکرا دەکات کە یەکێک لە ڕێکخراوەکانی مافیا ئەنجامی دەدات، لەو کاتەی چاودێری ئەوان دەکات، یەکێک لە ئەندامەکای ڕێکخراوەکە لە دوواوە بە سەریدا کێشا و گولاجێکی ژەھراوی پێدا کە کار دەکاتە سەر کوشتنی کەسەکە بەبێ بەجێھێشتنی شوێنەوار لەسەر ژەھرەکە.[4] بەڵام شینچی نەمرد بەڵکو بچووک بووەوە تا ئەوەی گەیشتە لاشەی منداڵێکی بچووک و لەگەڵیشیدا دەنگی گۆڕا. نەیویست دەربارەی شتەکان بە ران بڵێت بۆیە شتەکەی بە نھێنی ھێڵایەوە. دوای گۆڕانەکەی، شینچی بڕیاریدا ناوەکەی بۆ کۆنان ئێدۆگاوا (بە ژاپۆنی: 江戸川コナン) بگۆڕێت. بە یارمەتی داھێنانەکانی دکتۆر ئەگاسا ھێشتا لە گرتنی تاوانباران بەردەوام بوو. بۆ ژیان لە لای ران و کۆگۆرۆ مۆریی باوکی کە خاوەنی نووسینگەیەکی لێکۆڵینەوەیە گواستییەوە، ئەمەش بۆ یارمەتیدانی لە دۆزینەوەی ڕێکخراوەکە و وەرگرتەوەی شێوەی ڕاستەقینەی.[5][6]