شیکاریی فانکشنی
From Wikipedia, the free encyclopedia
شیکاریی فانکشنی (بە ئینگلیزی: Functional analysis) لقێکە لە شیکاریی بیرکاری و ھەر وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێت لەسەر فانکشنەکانی بیرکاری و کارکۆی ئۆپراتۆرەکان لەسەر فانکشنەکان و ھەروەھا پەیوەندی بۆشایییەکانی بیرکاری لەگەڵ ئەوان دەدوێت. ھەندێک لەو بابەتانەی لە شیکاریی فانکشنیدا تاوتوێ دەکرێن بریتین لە گۆڕانی فورییە، ھاوکێشە جیاکارییەکان، ھاوکێشە تەواوکارییەکان، بۆشاییی باناخ، و بۆشاییی ھیلبێرت.