شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری
سەرکردەیەکی ڕامیاری کورد لە وڵاتی عوسمانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری (شێخ عوبەیدوڵڵا کوڕی سەید تەھای نەھری کوڕی شێخ ئەحمەد شیھابەددینە لەدایکبوون:١٨٣٠ لە شەمزینان - کۆچی دوای: تشرینی یەکەمی ١٨٨٣ لە مەککە) سەرکردەیەکی شۆڕشی ئازادیخوازی کورد بوو کە لە ساڵی ١٨٨٠دا لە دەڤەری شەمزینان و ھەکاری و مەھاباددا شۆڕشێکی ڕێکخست کە بە دەستی سوپای عوسمانی و قاجاڕەکان سەرکوتکرا. نازناوی سەید عوبەیدوڵڵا و عوبەیدوڵڵای نەھری بووە. بە ڕەچەڵەک خۆی بردووەتەوە سەر عەبدولقادر گەیلانی لەوێشەوە بۆسەر بنەماڵەی پێغەمبەری ئیسلام (محمد) د. خ، ھەر لەبەر ئەوەش نازناوی (سەید) بووە. سەید تەھای باوکی توانی شێخنشینییەک لە نەھری دابمەزرێنێت، پاش مردنی ئەو، شێخ عوبەیدوڵڵا جێگەی باوکی گرتەوە و بووە ڕێبەری تەریقەتی نەقشبەندی و سەروەت و سامانێکی زۆری بە میرات بۆ ماوەتەوە.
جێگرەوە | شێخ ساڵح (مامی) |
ناوی تر | شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری
عوبەیدوڵڵای نەھری |
لەدایکبوون | ١٨٣٠
گوندی نەھری، دەڤەری شەمزینان، وان، ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی |
کۆچی دوای | ١٨٨٣
مەککە، حیجاز، ئیمپڕتۆیەرتی عوسمانی |
ئایین | موسڵمان |
پلە و پۆست | سەرکردەی شۆڕشی ئازادیخوازی کوردی |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |