From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی دژ بە داعش یان کردەوە سەربازییەکانی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام یان ھاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی دەژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ھاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتیی جیھانییە، کە لە لایەن وڵاتی ئەمریکاوە درۆستکراوە و سەرکردایەتی دەکرێت. ھەوپەیمانێتییەکە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ڕاگەیێندراوە و چاڵاکیی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ئەنجام دەدات.
کردە سەربازیەکانی دژبە (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) | |
---|---|
بەشێکە لە | کۆمەڵە چەکدارەکانی عێراق، شەڕی ناوخۆییی سووریا |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ |
بەشداربوو | Combined Joint Task Force – Operation Inherent Resolve، ئوسترالیا |
ھۆی درۆستبوونی ھاوپەیمانێتییەکە ھەر دەگەڕێتەوە بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش، ئەویش بەھۆی ئەنجامدانی کۆمەلێک کاری نەشیاو و توندوتیژی و ھێرشکردنە سەر کۆمەڵێک ناوچە و ئەنجامدانی کاری دژ بە مرۆڤایەتی لە وڵاتانی عێراق و سووریا بەتایبەتی. جەنگەکە ھاوکاتە لەگەڵ جەنگەکانی (جەنگی عێراق، یاخیبوونی عێراقی، شەڕی ناوخۆیی سوریا).
دوای ئەو زنجیرە ھێرش و تەقینەوانەی کە لە سەرانسەری جیھان دژ بە خەڵکی سێڤیل و دەزگاکانی ئەمنی و حکوومی ئەنجام دران لەلایەن (داعش)ەوە. ئەو ھێزانەی کە لە دژی داعش دەجەنگن ھەر ڕوو لە زیاد بووندان. کۆمەڵێک وڵات و بە شێوەی جیاواز ھاتنە نێو ھاوپەیمانێتییەکە بە مەرامی لەناوبردنی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە زۆرینەی وڵاتان بەھۆی ئامرازە جەنگییەکانی وەکوو فڕۆکە و دەمانچە و مووشەک و زرێپۆش و چەند ئامرازێکی تری جەنگی بەشدارن لەو ھاوپەیمانێتییە. بەڵام بەشێکی تریان جیاواز لە بواری پێدانی ئامرازە جەنگییەکان بەشدارن، وەکوو پێدانی شوێنی تایبەتی عەوانەوەی سەربازەکان و پێدانی کۆرسی تایبەتی فێرکاریی پزیشکی و چەند جۆرێکی تری یارمەتی کە پێشکەش کراون بەو ھێزە زەمینیانەی کە لە سەر زەوی دژ بەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە دەجەنگن.
دوای ھێرشە سەخت و یەکلەدوای یەکەکانی چەکدارانی داعش بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەت بۆ سەر شاری کۆبانێ، کۆمەڵێک لە کوردان لە وڵاتانی ئەورووپا و وڵاتی ئەمریکا ھەستان بە ئەنجامدان و دیارخستنی ناڕەزایی، بۆ کۆکردنەوەی پاڵپشتی بۆ ھێزە کوردیەکان. دواتر لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بڵاوکرایەوە کە کۆمەڵێک پاڵپشتیی سەربازی و مرۆیی گەیشتوونەتە دەستی کوردانی ڕۆژاوا. ئەمە ھاوکات بوو لەگەڵ چوونی ھێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن ھەرێمی کوردستانەوە بۆ کوردستانی ڕۆژاوا.
پاڵپشتیە تەندرۆستیەکان لە لایەن وڵاتانی ئەندام (نەتەوە یەکگرتووەکان)، بۆ کوردستانی باشوور دەستیان پێکرد دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی تایبەتی سیاسەتمەداری ئەمریکی زالمای خەلیلزادە لە ڕۆژنامەی (Washington Post)ەوە.
لە درێژایی ھاوپەیمانێتییەکەدا، ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک بوونەتە قوربانی وەک؛
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی دژ بە داعش تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.