عومەر کوڕی عەبدولعەزیز
خەلیفەی ئەمەوییەکان ٧٢٠-٧١٧ / From Wikipedia, the free encyclopedia
عومەری کوڕی عەبدول عەزیز کوڕی مەروانی کوڕی حەکەم کوڕی دەبوو عاس کوڕی ئومەیییە، ھەشتەم خەلیفەی ئەمەوییەکان، و پێنجەم خەلیفەی ڕاشدینە بەپێی تێڕوانینی سوننە.[1] ونەژادی لە دایکییەوە دەچێتەوە سەر عومەری کوڕی خەتاب کە دایکی لەیلای کچی عاسم کوڕی عومەری کوڕی خەتتاب بووە، بەمەش خەلیفە عومەری کوڕی خەتتاب دەبێتە باپیرەی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز، لە دایک بووە لە مەدینە، وزانست وئوسوڵی ئایینی خوێندوە لەسەر دەستی ساڵح کوڕی کیسان لە مەدینە وزۆر سوودی وەرگرتووە لە زانایانی، پاشان مامی خەلیفە عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان بانگی دەکات بۆ دیمەشق پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی وفاتمەی کچی کردە ھاوسەری وە کردی بە میر لەسەر ئیمارەیەکی بچووک لە نزیک حەلەب کە ناوی (دەیر سەمعان) بوو وبە والی ئەوێ مایەوە تا ساڵی ٨٦ کۆچی.
عومەری کوڕی عەبدو عەزیز | |
(٧١٧–٧٢٠) زایینی | |
لە دایک بوونی | ٦٨٢ زایینی |
شوێنی لەدایکبوون | مەدینە، حیجاز |
بنەماڵەی دەسەڵاتدار | ئەمەوییەکان |
ئایین | موسڵمان، سوننە |
کۆچی دوایی | ٧٢٠ زایینی |
ھۆکاری مردن | ژەھراوی بوون |
شوێنی مردن | دێرسمعان، مەعرە نەعمان، وڵاتی شام |
ھاوسەر | فاتیمەی کچی عەبدولمەلیک (کچ مامی)
لەمیسی کچی عەلی کوڕی حاریسە. دایکی عوسمان کچی شعێب کوڕی زەیان. |
باوکی | عەبدول عەزیزی کوڕی مەڕوان کوڕی حەکەم |
دایکی | لەیلای کچی عاسم |
لە پێش دەسەڵاتی | سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک |
لە پاش دەسەڵاتی | یەزیدی کوڕی عەبدول مەلیک |