شەڕی موئتە
From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی موئتە کە بە غەزای موئتەش ناسراوە (بە عەرەبی: مَعْرَکَة مُؤْتَة) لە ئەیلوولی ٦٢٩ (١ جومادەلئوولا ٨ی کۆچی)،[8] لە نێوان ھێزەکانی محەممەد و سوپای ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتین و ژێردەستە غەسانییەکانیان ڕوویدا. لە گوندی موئتە لە ڕۆژھەڵاتی ڕووباری ئوردن و لە پارێزگای کەرەک ڕوویدا.
شەڕی موئتە | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
گۆری فەرماندە شەھیدەکانی غەزای موئتەزەید کوڕی حاریسە، جەعفەر کوڕی ئەبووتاڵیب، عبداللە کوڕی ڕەواحە لە شاڕۆچکەی موئتە، ئوردن | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
موسڵمانان |
ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی غەسسانییەکان | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
زەید کوڕی حاریسە † جەعفەر کوڕی ئەبووتاڵیب † عبداللە کوڕی رەواحە † خالید کوڕی وەلید |
ھەرقل توزاریق مەلیک کوڕی زەفیلە † | ||||||
ھێز | |||||||
٣،٠٠٠ |
١٠٠،٠٠٠[1] | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
١٢ شەھید[7] | ٣٬٣٥٠ |
شەڕی موئتە یەکەم شەڕە کە موسڵمانان لە دەرەوەی سنوورەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی ئەنجامیانداوە، سێ ھەزار چەکداری موسڵمان بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەرگەی دوو سەد ھەزار سوپای ڕۆم و عەشیرەتە عەرەبەکانی ھاوپەیمانان گرت، لە حەوتەمین ڕۆژی دوای ئەوەی ئەو سێ سەکردەی (زەید کوڕی حاریسە، جەعفەر کوڕی ئەبووتاڵیب، عبداللە کوڕی ڕەواحە) موسڵمانان کە پێغەمبەر دیاریکردبوون شەھید بوون،[9] دواتر خالید بووە فەرماندە خالید کوڕی وەلید کشانەوەیەکی تاکتیکی سەرکەوتووی بە کەمترین زیان ئەنجامدا.[10] دوای سێ ساڵ موسڵمانان گەرانەوە بۆ شکستپێھێنانی ھێزەکانی بیزەنتین لە گەشتی ئوسامە کوڕی زەید.