From Wikipedia, the free encyclopedia
فرانتس فێنوو، هەروا ئیبراهیم فرانس فانۆ (بە فەڕەنسی: Frantz Fanon) نووسەر، دەروونناس و فەیلەسووفی ڕامیاریی سەدەی بیستەمی خەڵکی هیندیی ڕۆژاوا-فەڕەنسایە.[1] [2] کارەکانی کاریگەری هەبوە لە بوارەکانی توێژینەوەی پاش-داگیرکاری، ڕەخنەکردنی تیۆری، و مارکسیزم.[3] هاوکات وەک ڕۆشنبیرێک، فێنوو کەسێکی ڕادیکاڵی سیاسی، پان-ئەفریقی، و مارکسیستی مرۆڤدۆست بوو کە سەرقاڵ بوو بە کاریگەرییە دەروونیەکانی داگیرکاری، هەروەها کاریگەری هەڵوەشاندنەوەی داگیرکاری لەسەر مرۆڤ، کۆمەڵگا و ئاکارە کەلتوریەکانی.[4]
بەدرێژایی کارکردنی وەک پزیشک و دەروونناسێک، فێنوو پشتیوانی دەکرد لە جەنگی سەربەخۆیی جەزائیر دژ بە فەرەنسا و ئەندامی بەرەی ئازادی نیشتیمانی جەزائیر بوو.
وتراوە کەوا فێنوو "کاریگەرترین بیرمەندی دژ بە کۆلۆنیالیزمی سەردەمی خۆی" بوە.[5] زیاد لە پێنج دەیە، ژیان و کارەکانی فێنوو ئیلهامبەخش بوە بە بزووتنەوەی جیاوازی ئازادی نیشتیمانی لە فەلەستین، سری لانکا، باشووری ئەفریقا و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.[6][7]
فێنوو کاریگەری هەبوە لەسەر عەلی شەریعەتی، ستیڤ بیکۆ لە ئەفریقای باشوور، ماڵکۆم ئێکس و هەروەها چێ گیڤارا (جیڤارا) لە کووبا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.