شاعیر و هۆنەری ئێرانیه From Wikipedia, the free encyclopedia
فرووغزەمانی فەڕوخزادی عێراقی (بە فارسی: فروغ فرخزاد، گۆکردنی فارسی: [fʊˌɾu:ɣe fæɾɾoxˈzɒ:d]؛ لەدایکبووی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤ – مردووی ١٣ی شوباتی ١٩٦٧) شاعیر و فیلمسازێکی ناوداری ئێرانی بوو.[4] شاعیرێکی مۆدێرنیست و ھەروەھا ئایکۆنۆکلاست بوو،[5] کە لە دیدگای ئافرەتەوە دەینووسی.[6][7]
فرووغ فەڕوخزاد | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | فروغ فرخزاد |
لەدایکبوون | فرووغزەمانی فەڕوخزادی عێراقی[1][2] ١٩٣٤ی کانوونی یەکەمی ٢٩[3] تاران، ئێران |
مردن | ١٣ی شوباتی ١٩٦٧ ساڵ ژیاوە) تاران، ئێران | (٣٢
گۆڕ (گڵکۆ) | گۆڕستانی زاھیر دەولە |
پیشە | شاعیر، فیلمساز |
نەتەوە | ئێرانی |
ھاوسەر | پەروێز شاپوور (ھاوسەرگیری ١٩٥٢؛ جیابوونەوە ١٩٥٥) |
ھاوبەش | ئیبراھیم گوڵستان (١٩٦٠کان–١٩٦٧) |
مناڵەکان | کامیار حوسێن (ھەڵگیراوە) |
باوان | محەممەد فەڕوخزاد تووران وەزیرتەبا |
خزم(ەکان) | فەرەیدوون فەڕوخزاد (برا) پووران فەڕوخزاد (خوشک) |
فرووغ لە ڕۆژی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤ لە شەقامی «موعزوددەوڵە» لە کۆڵانی «خادم ئازاد» لەدایکبوو. دایکی لە بنەماڵەیەکی کاشانی بوو و باوکی تەفرشی بوو.[8] فرووغ منداڵی چوارەمی بنەماڵەکەی بوو. برای ئەو، فەرەیدوونی فەڕوخزاد بوو کە پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی و گۆرانیبێژ بوو.
فرووغ لە ساڵانی ١٩٥٠ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لەگەڵ پەرویز شاپوور ھاوسەرگیری کرد. ئەم پێوەندە لە ساڵی ١٩٥٥ بە تەڵاق کۆتایی ھات. ئەوان لەم ھاوسەرگیرییەدا منداڵێکیان بە ناوی کامیار بوو. فرووغ لە دوای تەڵاق، لەگەڵ شووە پێشووەکەی نامەنووسی عاشقانەیان دەکرد و ئەم نامانە دواتر بە دەستی کامیاری کوڕی فرووغ لە پەرتووکێکدا لە چاپ درا.[9][10]
دوای تەڵاق فرووغ دەستی کرد بە گەشتێک بۆ وڵاتانی ئەورووپی و لە ئەم گەشتەدا لەگەڵ چاند و ھونەری ئەورووپیدا ئاشنا بوو و ئەمە کاریگەرییەکی زۆری کردە سەر ڕوانگەی فرووغ بۆسەر ژیان. ھەر لە ھەمان کاتدا فرووغ لەگەڵ ئیبراھیم گوڵستان ئاشنا بوو و ئەمە گۆڕانی فرووغی بەتەوژمتر کرد. فرووغ لە ساڵی ١٩٦٢ فیلمێکی بە ناوی «خانە سیاە» (ماڵی ڕەش) دروست کرد و لە چەندین فیستیڤاڵی جیھانیدا بەشداری کرد و چەندین خەڵاتی گرینگی مسۆگەر کرد کە ھۆی بەناوبانگتر بوونی فرووغ بوو.
لە ساڵی ١٩٦٣دا فرووغ جارێک ویستی خۆی بکوژێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. لە ساڵی ١٩٦٧ لە کاتی شۆفێریکردن بە ئۆتۆمبێلی «جیپی» ئیبراھیم گوڵستان، تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ بوو و گیانی لەدەستدا.[11][12]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.