From Wikipedia, the free encyclopedia
فریشتە شینەکە فیلمێکی ١٩٣٠ی ئەڵمانییە لە چەشنی مۆسیقی و کۆمیدیای دراما. جۆزف ڤۆن ستێرنبێرگ کاری دەرھێنانی بۆ کردووە. مارلێنە دیتریش، ئێمیل جانینگز، و کەرت گێرەن تێیدا ڕۆڵ دەگێڕن. فیلمەکە لەلایەن کاڕل زاکمەیەر، کاڕڵ ڤۆلمۆڵەر، ڕۆبێرت لیبمان و جۆزف ڤۆن ستێرنبێرگ نووسراوە. فیلمەکە لە ڕۆمانێکی ھێنریش مانەوە وەرگیراوە بە ناوی پڕۆفیسۆری پیس (١٩٠٥). فیلمەکە دەکەوێتە شارێکی باکووری ئەڵمانیا.[2] ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە پڕۆفیسۆرێک دەکات کە دەبێتە گاڵتەجاری کابەرێیەک و بەرەو شێتی دەڕوات. ئەمە یەکەم فیلمی ئەڵمانییە کە دەنگی تێدا تۆماربکرێت و ھاوکات لاپەڕێیەکی نوێ بوو بۆ دیتریش و بەھۆیەوە ناوبانگی نێودەوڵەتی بەدەستھێنا.[3]
فریشتە شینەکە | |
---|---|
دەرھێنەر | جۆزف ڤۆن ستێرنبێرگ |
بەرھەمھێنەر | ئێریک پۆمەر |
نووسەر |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا |
|
وێنەگری سینەمایی | گەنتەر ڕیتەو |
مۆنتاژ |
|
بڵاوکردنەوە | Universum Film A.G. |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٨ خوولەک |
وڵات | ئەڵمانیا |
زمان |
|
داھات | $٧٧٬٩٨٢ (دووبارە بڵاوکردنەوەی لە ٢٠٠١)[1] |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.