فێرناندۆ سانتۆس (تۆپی پێ، لەدایکبووی ١٩٥٤)
ڕاهێنەری تۆپی پێی پورتوگال / From Wikipedia, the free encyclopedia
فێرناندۆ سانتۆس (لەدایکبووی ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٤) ڕاھێنەری تۆپی پێ و یاریزانی پێشووی پورتوگالییە؛ و وەک بەرگریکار یاری کردووە. لە ماوەی ھەشت وەرزدا کۆی گشتی ١٦١ یاری و دوو گۆڵی خولی نایابی پورتوگال کردووە، زۆربەی ژیانی وەرزشی لە یانەی ئیستۆریلی پورتوگالی بووە. لە یاریی کردن بووەتە ڕاھێنەری تۆپی پێ. ، چەند دەیەیەک وەک ڕاھێنەر کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە یانە سەرەکییەکەی دەستیپێکردووە. سانتۆس پێنج نازناوی گەورەی لەگەڵ پۆرتۆ بەدەستھێنا. لە ١ی تەممووزی ٢٠١٠، سانتۆس وەک ڕاھێنەری نوێی ھەڵبژاردەی یۆنان دەستنیشانکرا، دوای ئۆتۆ ڕێھاگێل کە ماوەیەکی زۆرە لە پۆستەکەیدابوو و گرێبەستێکی دوو ساڵەی گرتەوە.[1][2] سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی یۆنان کرد لە جامی جیھانی و جامی نەتەوەکانی ئەورووپا. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ سانتۆس وەک ڕاھێنەری نوێی پورتوگال ھەڵبژێردرا، دوای ئەوەی پاولۆ بێنتو بەھۆی خراپی ئەنجامەکانەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە.[3] یەکەم یاری ڕاھێنەرایەتی لە ١٤ی تشرینی یەکەم لە بەرامبەردانیمارک بوو بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠١٦ کە بە ئەنجامی ١–٠ یاریییەکەیان بردەوە.[4] دواتر سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی پورتوگالی کرد لە بەدەستھێنانی یۆرۆی ٢٠١٦ و خولی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٩ کە دوو نازناوی گەورە بوون لە مێژووی وڵاتەکەدا، لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، دوای ڕەخنەی بەردەوام لەسەر تاکتیکی بەرگری و شێوازی یاریکردنی، لە کارەکەی دوورخرایەوە.[5][6] ساڵی دواتر پۆستی بەڕێوەبەری یانەی پۆڵەندا وەرگرت و لە مانگی ئەیلوولدا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سانتۆس وەک ڕاھێنەری نوێی پۆڵەندا دەستنیشانکرا، لە شوێنی چیسلاڤ میچنیڤیچ گرتەوە کە دوای ماوەیەکی کەم لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ وازی لەو پۆستە ھێنابوو.[7] ڕەخنەی زۆری لێگیرا بەھۆی شێوازی یاریکردنی و ھەڵبژاردنی یاریزانەکانی و کەمی ئامادەبوونی لە یارییەکانی خول و جامی پۆڵەندا، شکستەکانی بە مۆڵدۆڤا و ئەلبانیا لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤ بووە ھۆی ئەوەی ھاندەران داوای دوورخستنەوەی بکەن،[8][9] کە ڕوویدا لە ١٣ی ئەیلوول.[10][11]سانتۆس جگە لە زمانی پورتوگالی، بە زمانی ئینگلیزی[12] و یۆنانییش قسە دەکات.[13]
فێرناندۆ سانتۆس | |
---|---|
بە پورتوگالی: Fernando Santos | |
لەدایکبوون | (١٩٥٤-١٠-١٠) ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٤ (تەمەن ٦٩ ساڵ) لیسبۆن، پورتوگال |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Fernando Manuel Fernandes da Costa Santos |
زمانی زگماکی | پۆرتووگالی |
زمانەکانی ئاخاوتن | پۆرتووگالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football coach |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | fullback |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧٦ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | C.S. Marítimo، G.D. Estoril Praia، G.D. Estoril Praia، بەنفیکا، C.S. Marítimo |
Coach of sports team | Beşiktaş J.K. |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ |
خەڵاتەکان | Grand Officer of the Order of Merit of Portugal، honorary doctor of the University of Trás-os-Montes and Alto Douro |
Service retirement | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥ |