From Wikipedia, the free encyclopedia
فێستیڤاڵی فیلمی ئەبووزەبی (بە ئینگلیزی: Abu Dhabi Film Festival) فێستیڤاڵێکی فیلمی نێونەتەوەیی فیلم بوو، کە ھەموو ساڵێک لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە ئەبووزەبی پایتەختی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بەڕێوە دەچوو. ئەم فێستیڤاڵە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزرا، تیشکی خستە سەر سینەمای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و دوای ھەشت خول لە ساڵی ٢٠١٥، دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی ئیمارات ڕای گەیاند کە چیتر ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوە ناچێت. خەڵاتی فێستیڤاڵی ئەبوزەبی ناوی «مرواری ڕەش» بوو و لەلایەن دەسەڵاتی ڕۆشنبیری و میراتی ئەبوزەبییەوە بەخشرایە براوەکان. بۆ یەکەمجار لە نێوان فێستیڤاڵە سینەمایییەکانی جیھانی عەرەبی فێستیڤاڵی فیلمی ئەبووزەبی بەشێکی بە ناوی «دەرھێنەرانی ژن لە جیھانی عەرەبی» تەرخان کرد بۆ نمایشکردنی بەرھەمە دیارەکانیان.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.