فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز
From Wikipedia, the free encyclopedia
فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز (بە ئینگلیزی: Venice Film Festival) کۆنترین فێستیڤاڵی فیلمە لە جیھاندا و یەکێکە لە گەورەترین فێستیڤاڵە سینەماییەکانی جیھان. فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٢ بەڕێوەچوو، ھاوکات لەگەڵ فێستیڤاڵەکانی وەک کان و بەرلین، بە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوە سینەماییەکانی ئەوروپا و جیھان دادەنرێت. فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز لە ساڵانی جەنگی جیھانی دووەمدا بەڕێوە نەچوو و لە ھەندێک ساڵدا بەشی کێبڕکێیەکانی چالاک نەبوو. خەڵاتی سەرەکی فێستیڤاڵی ڤێنیز بە ناوی شێری زێڕینە.[1][2] ھەروەھا لەم فێستیڤاڵەدا خەڵاتێک ھەیە بەناوی خەڵاتی مرۆڤایەتی. ئەم خەڵاتە کە بڕەکەی ٥٠ ھەزار دۆلارە، دەدرێتە سینەماکاران و ئەکتەرەکان کە خۆیان تەرخان دەکەن بۆ چالاکییە مرۆییەکان خەڵاتی جامی ڕێوی ھەروەھا دەبەخشرێتە باشترین ئەکتەرە نێر و مێیەکان. لە ساڵی ٢٠٠٢ بەدواوە "خەڵاتی سان مارکۆ" بۆ باشترین فیلمی بەشی دژە ئێستا دەستنیشانکرا. ھەروەھا کۆمەڵێک بەرنامەی جیاوازی بەرفراوان دامەزراون، لەوانە پێشانگای نێودەوڵەتی ھونەری ڤێنیز. فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆسیقای ھاوچەرخی ڤێنیز، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی ڤێنیز، پێشانگای نێودەوڵەتی تەلارسازی ڤێنیز، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سەمای ھاوچەرخی ڤێنیز و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی منداڵانی کەرنەڤاڵی ڤێنیز بە جیا لە ژێر چاودێری فێستیڤاڵەکانی ڤێنیزدا بەڕێوەدەچن.[3]