جەژنی سەری ساڵی چینی. From Wikipedia, the free encyclopedia
فێستیڤاڵی چراکان یان فێستیڤاڵی چرای بەھار فێستیڤاڵێکی چینییە کە لە پازدەیەمین ڕۆژی مانگی یەکەمی ساڵنامەی چینی لونیولۆوردا پیرۆز کرا. زۆر جار لە مانگی شوبات یان سەرەتای مانگی سێدا لە ساڵنامەی گریگۆریدا یادی دەکرێتەوە، ئەمە کۆتا ڕۆژی ئاھەنگە نەریتییەکانی ساڵی نوێی چینییە.[1] ھەر لە سەرەتای بنەماڵەی ھانی ڕۆژاوا (٢٠٦ زایینی -٢٥ پێش زاینی) بوو بە فێستیڤاڵێکی زۆر پیڕۆز بووە. لە کاتی فیستیڤاڵی چراکان، منداڵان لە شەودا دەچنە دەرەوە و چرای کاغەزیان ھەڵگرتوە و مەتەڵی جۆر بەجۆریان خستووەتە سەر چراکان (چینی نەریتی: 猜謎; چینی سادە: 猜灯谜; pinyin: cāidngngmí; Jyutping: caai1 dang1 mai4).[2]
فێستیڤاڵی چراکان | |||||||||||||||||||||||||||
چینیی سادەکراو | 元宵节 | ||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
چینیی تەقلیدی | 元宵節 | ||||||||||||||||||||||||||
واتای وشەیی | "فیستیڤاڵی شەوی سەرۆک" | ||||||||||||||||||||||||||
| |||||||||||||||||||||||||||
Hokkien Name | |||||||||||||||||||||||||||
چینیی تەقلیدی | 十五瞑 / 上元 | ||||||||||||||||||||||||||
واتای وشەیی | "15th Night" / "Top Primary" | ||||||||||||||||||||||||||
|
لە کۆندا چراکان بە شێوەیەکی گشتی سادە بوون و تەنیا چرای ئیمپراتۆر و پیاوماجی گەورەکان چرای تایبەت و شازیان ھەبوو.[3] بەڵام لە سەردەمی مۆدێرندا، چراکان بە چەندین دیزاینی ھەمەچەشنەوە نەخشێنراون بۆ نموونە، لەکاتی ئێستادا زۆر جار چراکان لە شێوەی ئاژەڵدا دروست کراون چراکان دەتوانن ھێما بۆ ئەوە بکەن کە خەڵک واز لە ڕابردووی خۆیان بھێنن و ڕوو لە داھاتووی نوێی خۆیان بکەن.[4] چراکان بە نزیکەیی ھەمیشە سوورن بۆ ھێماکردنی بەختێکی باش
فیستیڤاڵەکە و ک ڕۆژی ئە وپە ساتا (سەری ساڵ)لە ساڵنامەی چینیدا ھەژمار دەکرێت کە تەنھا دەبێت لەسەرەتای وەرزی بەھار بێت و نابێت لە وەرزی تردا بکرێت،[5] چونکە ھەندێک جار «فیستیڤاڵی چرا» لە وەرزە جیاوازەکان دەکرێت لە ھەندێک شوێنی وەک ئەندەنوسیا، مالیزیا و سەنگافورە ھەروەھا ڤیستیڤاڵەکانی چراکان لە وڵاتانی ڕۆژاوا بەناوبانگ بوون،[6] وەک فیستیڤاڵی چرای ئاو کە لە چەند شوێنێکی ئەمریکا دا ئەنجام دەدرێت و لە لەندەن ساڵانە فیستیڤاڵی چرای جادوویی ساز دەکرێت.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.