From Wikipedia, the free encyclopedia
پاشا منسور عیزەدین کوری سەعید فەرروخ شا داود ئەمیری ئەیوبی بەعلبەک بوو لە نێوان ساڵانی ١١٧٩ بۆ ١١٨٢ و نەعیب (جێگری پاشا)ی دیمەشق.[1]
فەروخ شا | |||||
---|---|---|---|---|---|
ئەل-مەلیک ئەل-مەنسور | |||||
ئەمیری بەعلبەک | |||||
فەرمانڕەوایی | ١١٧٩–١١٨٢ | ||||
پێشوو | توران شا | ||||
جێگر | بەھرام شا | ||||
| |||||
خانەدان | دەوڵەتی ئەییووبی | ||||
باوک | نورەدین شاھان شا | ||||
ئایین | ئیسلام |
فەرروخ کوڕی برای سەلاحەدین نورەدین شاھانشا و براگەورەکەی تەقییە دین عومەر بوو کە بوو بە ئەمیری ھاما.
لە ساڵی ١١٧٨ سەلاحەدین بڕیاریدا کە ئیدارەی شەمس ئەدین توران شای برای لە دیمەشق زۆر لاوازە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەرمانڕەوا زەنگیدەکانی حەلەب تا ڕادەیەک زۆر دۆستانەیە. بۆیە توران-شای گواستەوە و فەروخ شای کوڕەزای خۆی وەک جێنشینی خۆی ھەڵبژارد. فەروخ شا پێشتر خۆی سەلماندبوو کە سەربازێکی باشە و پێدەچێت وەک کارگێڕێک چاوەڕوانییەکانی سەلاحەدینی[2] بەدیھێنابێت، چونکە تا مردنی لە تشرینی یەکەمی ١١٨٢دا جێگری پاشای دیمەشق ماوەتەوە.
توران شا قەرەبووی لەدەستدانی دیمەشق بە دۆمەینی بەعلبەک کرایەوە، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر دەستی پێ نەگرت. لە مانگی ئایاریساڵی ١١٧٩ (دولقاعدە ٥٧٤) سەلاحەدین جارێکی دیکە جووڵەی کردەوە و کردی بە حاکمی ئەسکەندەرییە. بۆ جاری دووەم فەروخ شا سوودمەند بوو لە دوورخستنەوەی توران شا و سەلاحەدین بەعلبەکی پێبەخشی. زۆربەی دەسەڵاتی ئەو لە پشتگیریکردنی شەڕەکانی سەلاحەدین دژی خاچھەڵگران سەرقاڵ بوو.[3]پاش ماوەیەکی کەم لە دامەزراندنی بۆ بەعلبەک، فەروخ شا سەرکەوتنێکی بەدەستھێنا لە نزیک قەڵای بێلفۆرت لە بەرامبەر باڵدوینی چوارەمی قودس و ھامفری دووەمی تۆرۆنی کوشت.[4]
فەروخ شا لە ئەیلوولی ١١٨٢ کۆچی دوایی کرد کوڕێکی گەنج بە ناوی ئەلئەمجەد بەھرامشا وەک جێنشینی بەجێھێشت.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.