From Wikipedia, the free encyclopedia
قیبلەنما، کهرپهسه یان قیبلەنوما [1] ئامێرێکە بۆ دیاریکردنی ئاراستەی جوگرافی واتە (باکور، باشور، ڕۆژھەڵات، ڕۆژئاوا) و ھەروەھا "نێوانە ئاراستە جوگرافیەکان" واتە (باکوری ڕۆژھەڵات، باشوری ڕۆژھەڵات، باکوری ڕۆژئاوا و باشوری ڕۆژئاوا). مێژووی دروستکردنی قیبلەنما ئەگەڕێتەوە بۆ ئیمپراتۆریەتی 'خان'ی چین لە ٢٠٦پ.ز. ئەوترێت کەوا لە ساڵی ١١١١ی زاینیدا چینیەکان بۆ دۆزینەوەی 'ئاراستە' بەکاریان ھێناوە لە دەریاوانی ھێزەکانیاندا. بەڵام لە ساڵەکانی ١١٨٧ز گوایە ھاتۆتە ئەوروپا. قیبلەنما یەکێکە لە ئامێرە گرنگەکان و بناغەی 'ئاراستەکردن/ناڤیگەیشن'ە.
قیبلەنما زۆر جیاواز لە ناوەکەی کاری دیاری کردنی قیبلە نیە بەڵام ئەگەر زانرا ئاراستەکان لە کوێن ئەوکات ئەکرێ بزانرێت قیبلە (کەعبەی پیرۆز لە عەرەبستانی سعودی) لە کوێوەیە و بۆ مەبەستی نوێژ بەجێھێنان بەکاربھێنرێت.
کارکردنی قیبلەنما زۆر سادەیە. قیبلەنمای ئاسایی (نەک دیجیتاڵی) تەنھا یەک دەرزیی موگناتیسی تێدایە کە بەپێی کێڵەگەی موگناتیسی زەوی ئەگونجێت. کێڵگەی موگناتیسی زەوی کارئەکاتە سەر 'دەرزی'ی قیبلەنماکە و سەرێکی بۆ لای جەمسەری باکوری موگناتیسی (نەک جەمسەری باکور) ڕا ئەکێشێت و سەرێکی دیکەشی بۆ جەمسەری باشوری موگناتیسی ئەجوڵێنێت. لەبەر ئەوەی دەرزیەکە لەسەر نوکێکی تیژە کە وا ئەکات لێکخشان زۆرکەم بێت و بەئاسانی دەرزیەکە بجوڵێت.
دوو جۆری بنەڕەتی قیبلەنما ھەیە، یەکێکیان ئەوەی باسکرا (قیبلەنمای موگناتیسی) و قیبلەنمای جایرۆسکۆپی. قیبلەنمای جایرۆسکۆپــی ناوی خۆی بەخۆیەوە و جایرۆسکۆپێکی لەگەڵدایە کە لەگەڵ سوڕانی زەویدا خۆی ئەگونجێنێ تاوای لێ دێ لەگەڵ جوڵەی زەیدا جەمسەری باکور و باشور دیاری ئەکات. ئەو قیبلەنمایانەی لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکاندا ھەن، وە لەم دواییەشدا ئەوانەی کە بە سیستمی (MEMS) کاردەکەن ھەموو لەبنەڕەتدا بەجۆرێک لەو دوو جۆرە قیبلەنمایە کار دەکەن. ئیتر ئەکرێ قیبلەنماکە ئەوەی پێی دەوترێت "وشک"، "تەڕ"، ئەلیکترۆنی یان جۆرێکی تر بێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.