From Wikipedia, the free encyclopedia
قەیرانی سەر سنووری یەکێتیی ئەورووپا-بیلاڕووس ٢٠٢١ مەبەست لێی ئەو شاڵاوە کۆچبەرییەیە کە تێیدا دەیان ھەزار کۆچبەری نایاسایی دەیانەوێت لە ڕێی وڵاتی بیلاڕووسەوە بچنە ناو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا. زۆربەی ئەو کۆچبەرانە خەڵکی باشووری کوردستان، عێراق و ئەفریقان مەبەستیانە لە یەکەم ھەنگاویاندا بچنە پۆلەندا، لیتوانیا یانیش لاتڤیا. ئەم کێشەیە لەگەڵ گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوان بیلاڕووس و یەکێتیی ئەورووپا دروست بوو. گرژبوونەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایییەکانی ٢٠٢٠–٢٠٢١ی ناوخۆی بیلاڕووسیا، فڕینی ٤٩٧٨ی ڕایان ئایر، دانانی ئابلووقە لەسەر بیلاڕووسیا لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا.
قەیرانی سەر سنووری یەکێتیی ئەورووپا-بیلاڕووس ٢٠٢١ | ||||
---|---|---|---|---|
بەشێک لە قەیرانی کۆچکردن بۆ ئەورووپا | ||||
ڕۆژ | ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ – ئێستا (٣ ساڵ، و ١ مانگ، و ٢ ھەفتە، و ٥ ڕۆژ) | |||
شوێن | ||||
هۆکار |
| |||
بەشداری حیزبەکان | ||||
| ||||
ژمارە | ||||
| ||||
زیانە گیانییەکان | ||||
|
سەرەتای کێشەکان بۆ ھاوینی ٢٠٢١ دەگەڕیتەوە، کاتێک سەرۆکی بیلاڕووس ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ ھەڕەشەی ئەوەی کرد کە بازرگانانی مرۆڤ، قاچاغچییەکانی ماددە ھۆشبەرەکان و چەکداران کۆچ بۆ ئەورووپا دەکەن. دواتر دەستەی گەشت و گوزاریی ببیلاڕووس لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، بەیەکەوە ھەماھەنگییان لەگەڵ ھێڵە ئاسمانییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین دروستکرد بۆ زیادکردنی گەشتەکانی نێوانیان ھەروەھا بانگەشەکردنیی گەشتکردن بۆ بیلاڕووس، لەبەرامبەردا حکوومەتی بیلاڕووس کارئاسانیی وەرگرتنی ڤیزای کرد.
کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکانی عێراق (کورد و ئێزیدی) زۆرترین پۆلی کۆچبەرانن.[19][20] بەپێی لێکۆڵینەوەکانی کەناڵی سی بی سی، زۆرێک لەوانە لەدەست داعشەوە هەڵاتوون،[21] بەڵام کۆچبەرێکی زۆریش لە هەرێمی کوردستانەوە هاتبوون، کە یەکێکە لە سەلامەتترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ ئەوان بەدوای ژیانێکی باشتردا دەگەڕێن لە دەرەوەی وڵات بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کار و ژیان لە هەرێم.[22] بەم شێوەیە زۆربەی کۆچبەران کوردی عێراق بوون، بەڵام ژمارەیەک عەرەبی عێراقی و سوری و یەمەن و هەندێکیش لە ناوچەکانی دیکە لە هەردوو ئاسیا و ئەفریقاش هاتوون.[23][24] لەنێویاندا لە ئەفغانستان و کامێرون و ژمارەیەک لە ڕووسەکانیش.[25][26]
بەپێی ڕاپۆرتی میدیای ڕیفۆرم بای، کەناڵە عێراقییەکان هەواڵی ناڕاست و پڕووپاگەندەی سەرۆکی بیلارووسیان بڵاوکردۆتەوە هەربۆیە خەڵکی هاندراون بۆ کۆچی بە کۆمەڵ بەرەو ئەورووپا.[27][28][29]
ئەوەش خراوەتەڕوو کە دەزگاکانی گەشت و گوزاری عێراق "گەشتی گەشتیاری" بۆ بێلاڕووس ڕێکدەخەن.[30] بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی میدیای ڕیفۆرم بای، لە ساڵی ٢٠٢١دا، دەزگاکانی گەشتیاران لە عێراق نرخی گەشتەکانیان بۆ بێلاڕووس کەمکردووەتەوە و ئەمەش وایکردووە کە نرخەکانیان گونجاوتر بێت، هەروەها ژمارەی فڕۆکەکانیش لە بەغداوە بۆ مینسک زیادکرا.[31] لەلایەکی دیکەشەوە، کۆمپانیا گەشتیارییەکانی بیلارووسیش بەهەمان شێوە بانگەشەیان دەستپێکرد بۆ گەشتی بیلارووس بۆ هاوڵاتیانی عێراقی.[32]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.