لاتینینووسیی ھێپبێرن
From Wikipedia, the free encyclopedia
لاتینینووسیی ھێپبێرن یان نووسینی لاتینی ھێپبێرن (بە ژاپۆنی:|ja ヘボン式ローマ字 Hebon-shiki Rōmaji) ئاماژەیە بۆ بەکارھێنانی پیتە لاتینییەکان بۆ نووسینی زمانی ژاپۆنی کە بە وێنەوشە (یان لۆگۆگرام) نووسراوە کە لە (کانجی) چینی و پیتە بزوێنەکانی تر (کانا) وەرگیراوە.[1] [2] [3] ئەم سیستەمە بۆ ئاسانکاری خوێندنەوەی دەقە ژاپۆنییەکان بەکاردێت بۆ ئەو کەسانەی کە زمانەکە نازانن، وەک ناو لەسەر نیگارەکانی شەقام و ڕەگەزنامە و فەرھەنگ و پەرتووکی خوێندن بۆ خوێندکارانی زمانی بیانی. ئەم سیستەمە لە ساڵی ١٨٨٧ لەلایەن جەیمز کێرتیس ھێپبێرن لەکاتی نووسینی فەرھەنگێکی ئینگلیزی بۆ زمانی ژاپۆنی دروستکراوە. لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا سەدەی بیست و یەکەم لە ھەموو سیستەمەکانی ڕۆمانکردنی زمانی ژاپۆنی کە بەکارھێنراون و بە بەناوبانگترین سیستەم ماوەتەوە.
زانیاریی خێرا لاتینینووسیی ھێپبێرن, لقی ...
لاتینینووسیی ھێپبێرن | |
---|---|
لقی | orthographic transcription |
ناو بە زمانی فەرمی | ヘボン式ローマ字 |
ناونراوە لەدوای | جەیمز کێرتیس ھێپبێرن |
زمان | ژاپۆنی |
زانا | جەیمز کێرتیس ھێپبێرن |
کاتی دۆزینەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٦ |
دایخە