From Wikipedia, the free encyclopedia
لویس بریانت (بە ئینگلیزی Louise Bryant لە دایکبووی ٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٨٥، مردن لە ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦) فێمینیست و چالاکوانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی بوو کە زیاتر ناسراوە بە داپۆشینی سۆزداریی بۆ ڕووسیا و بۆلشەڤیکەکان لە ماوەی شۆڕشی تشرینی دووەمی ١٩١٧ی ڕووسیا. بە ناوی ئانا لویس مۆھان لە دایک بوو، وەک کچێکی گەنج دەستی کرد بەگۆرینی دوا ناوی بوو شێریدان بریانت کە ناوی زر باوکی بوو. ئەو لە گوندیک نزیک نیڤادا گەورە بوو و لە زانکۆی نیڤادا لە ڕینۆ و لە زانکۆی ئۆریگۆن لە یوجین بەردەوام بوو لە خوێندن. لە ساڵی ١٩٠٩ لە بەشی مێژوو بروانامە بە دەست ھێنا. بە دوای پیشەیەی ڕۆژنامەوانیدا ڕوویشت، و بوو بە سەرنوسەری گوڤاری سپیکتاتور، و ھەروەھا ئازادانە کاری بوو ڕوژنامەی ئۆریگۆن دەکرد لە پۆرتلاند، ئۆریگۆن. لە ماوەی ساڵانیدا لەو شارە (١٩٠٩ بوو ١٩١٥) لە بزووتنەوەی مافی دەنگدانی ژناندا چالاک بوو.[2][3][4]
لویس بریانت | |
---|---|
لەدایکبوون | ئانا لویس مۆھان 5ی کانوونی یەکەمی 1885 سان فرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا، ئەمریکا |
مەرگ | ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦ ساڵ ژیاوە)[1] Sèvres, فەرەنسا[1] | (٥٠
شوێنی حەوانەوە | Cimetière des Gonards |
خوێندنگە | زانکۆی ئۆریگۆن |
پیشە | ڕۆژنامەنووس |
ھاوسەر | پاول ترولینگەر (١٩٠٩–١٩١٦؛ تەڵاق) جۆن ڕید (1916-1920؛ مردنی)[ویلیام کریستیان بولیت، جەی ئاڕ]] (1924-1930؛ جیابوونەوە) |
مناڵ(ەکان) | Anne Moen Bullitt (1924–2007) |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.