لیساندرۆ مارتینێز
From Wikipedia, the free encyclopedia
لیساندرۆ مارتینێز (لە دایک بووی ١٨ کانوونی دووەمی ١٩٩٨) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینە کە بە شێوەی سەرەکی لە چەپی بەرگری یاری دەکات بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین
زانیاریی خێرا ئەزموونی گەنجی, ٢٠٠٢-٢٠٠٦ ...
دایخە
مارتینێز دەستی کرد بە کاروانی یاریکردنی لە نیوێڵ ئۆڵد بۆیسی ئەرژەنتینی پێش ئەوەی دواتر بچێتە دیفێنسا جەستیشیا لە ٢٠١٧، لە سەرەتادا بە شێوەی خواستن. لە ٢٠١٩، گرێبەستی کرد لەگەڵ یانەی ئەیاکس و لەوکاتەوە دوو نازناوی ناوخۆی خولی هۆڵەندی و جامێکی هۆڵەندی بردۆتەوە. خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ئەیاکسی وەرگرت بۆ وەرزی ٢٠٢١-٢٢.
مارتینێز بەشداری کردووە لە ئاستەکانی خوار ٢٠ ساڵ و خوار ٢٣ ساڵی ئەرژەنتین، پێش ئەوەی یەکەم یاری خۆی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی ئەنجام بدات لە ئازاری ٢٠١٩. بەشێک بوو لە پێکهاتەکان کە جامی کۆپا ئەمەریکا ٢٠٢١ و فیناڵیسما ٢٠٢٢ بردەوە.