لەمیا بەشار
From Wikipedia, the free encyclopedia
لەمیا حاجی بەشار (لەدایکبووی ١٩٩٨ لە گونجی کۆچۆ، شەنگال) چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی ئێزیدییە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەھۆی کارەکانییەوە بەھاوبەشی لەگەڵ نادیە موراد خەڵاتی خەڵاتی ساخارۆڤی پێبەخشرا.[1][2] لەمیا لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لەگەڵ چەندەھا کچە ئێزیدی دیکە دەڕفێندرێت و ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی دەبێتەوە ھەروەھا مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی وەک کۆیلەی سێکس پێدەکرێت.[3][4] ھەروەھا لەلایەن داعشەوە بەزۆر جلی (حیزامی) خۆکووژی لەبەرکراوە بۆ بە ئەنجامگەیاندنی کردەی خۆکووژی.[3]دواتر لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن خێزانەکەیەوە ھەوڵی ڕزگارکردنی دەدرێت لە لایەن قاچاغچییەکانەوە. لە کاتی ڕزگاربوونی بەر مین دەکەوێت و بەمھۆیەوە برینداردەبێت و بۆچارەسەریش ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکرێت.
زانیاریی خێرا لەمیا بەشار, لەدایکبوون ...
لەمیا بەشار | |
---|---|
لەدایکبوون | لەمیا حاجی بەشار ١٩٩٨ (تەمەن ٢٥–٢٦) کۆچۆ, عێراق |
پیشە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
چالاکبوون | ٢٠١٤–ئێستا |
دایخە