ماددەی ھۆشمەند
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماددەی ھۆشمەند یا ماددەی زیرەک، بەشێکە لە مادەی پێشکەوتوو کە لە چەندین جۆری جیاواز پێک دێت.[1] ھەر یەک لە داڕشتەی شێوە بیرمەند، ماددەی پیێزۆ کارەبایی دوو جۆری سەرەکین لەم خانەوادەیە.[2][3] ماددەی زیرەک توانای ھەیە لەگەڵ ئەوناوەندەی کە تێیدایە خۆی بگونجێنێت. بەم شێوەیەش، ھەریەک لە جۆرەکانی ماددەی زیرەک پۆلێن دەکرێن بە پێی خۆگونجاندنیان لەگەڵ دەوروبەر. ئەو ھۆکارانەی کە ماددە زیرەکەکان توانای خۆگونجاندنیان لەگەڵ ھەیە بریتین لە جۆری میکانیکی (وەک: فیشار،[4] پلەی گەرمی،[5] شێ،[6] ڕوناکی،[7] بواری موگناتیسی و بواری کارەبایی[8]) جۆری کیمیایی (وەک: ئاستی ترشی pH، دوانۆکسیدی کاربۆن [Co٢) یاخود ھۆکاری بایۆلۆجی. ماددەی زیرەک توانای ھەیە وزەی ھەڵمژیو لە جۆرێکەوە بگۆڕێ بۆ جۆرێکیتر یا خود سیفاتی فیزیایی خۆی بگۆڕێ بەو ئەندازەیەی کە وزەی لە لایەن دەوروبەر پێی دراوە. ئەم ماددانە سەرنج ڕاکێشن چونکە وەک بزوێنەر و ھەستیار (حاسە) بەکاردێن.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |