From Wikipedia, the free encyclopedia
ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ (Maria de Lourdes Pintasilgo؛ لە دایکبووی ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠ - مردووی ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٤) ژنە سیاسەتوان و ئەنازیاری کیمیای پۆرتووگالی بوو.[1] ئەو یەکەمین سەرۆکوەزیرانی پۆرتووگال بوو. هەروەها دووەم سەرۆکوەزیران بووە لە ڕۆژاوای ئەورووپا، لەدوای مارگرێت تاچر. ئەو یەکێک بوو لە کەسە چالاکەکانی حیزبی سۆسیالیستی پۆرتووگال.
ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ | |
---|---|
بە پورتوگالی: Maria de Lourdes Pintasilgo | |
لەدایکبوون | ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠ Abrantes، پورتوگال |
مردن | ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٤ ساڵ ژیاوە) لیسبۆن، پورتوگال | (٧٤
شوێنی ناشتن | Prazeres Cemetery |
پیشە | سیاسەتوان، ئەندازیار |
پۆستەکان | Prime Minister of Portugal، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا |
پەروەردە | Instituto Superior Técnico، Technical University of Lisbon |
شوێنی کار | سترازبێرگ، شاری بروکسێل |
ئەندامی حیزبی | Democratic Renewal Party، Socialist Party |
خەڵاتەکان | Grand Cross of the Order of Prince Henry، Grand Cross of the Military Order of Christ، Grand Cross of the Order of Liberty |
ئەو لە ساڵی ١٩٨٦، خۆی پاڵاوت بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پۆرتووگال. لە هەڵبژاردنەکان توانی ٤١٨،٩٦١ دەنگ بەدەستبهێننێت کە هاوتایە لەگەڵ ڕێژەی ٧.٣٨٪ دەنگەکان، لەم هەڵبژاردنە ئەو وەک کەسێکی سەربەخۆ خۆی هەڵبژارد، لە کۆتاییدا کاندیدی حیزبەکەی خۆی ماریۆ سوارێس بووە براوەی هەڵبژاردنەکە.
ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ لە ڕۆژی ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٤، لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[2]
ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ لە دایکبووی ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠ لە خێزانێکی چینی ناوەڕاست لە شاری لیسبۆن، پۆرتووگال.[3] باوکی خایمی (١٨٩٦-١٩٥٩) بازرگانێکی خووری بوو، دایکیشی ناوی ئەمێلیا دا سێلڤا بوو. دایک و باوکی لە ١٤ی ئازاری ١٩٢٩ هاوسەرگیریان کردبوو.[4]
ماریا لە پەیمانگای سوپەریۆر تەکینکۆ بەشی ئەندازیاری کیمیای خوێند. لە ماوەی خوێندنەکەیدا، پەیوەندی بە بزووتنەوەی ژنە خوێندنکارانی کاتۆلیک کرد، پاشان سەرکردایەتی بزووتنەوەکەشی دەکرد، بەوەی لە ساڵی ١٩٥٢ بووە سەرۆکی بزووتنەوەکە.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.