ماری دریسلر
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماری دریسلر (ناوی کاتی لەدایکبوون؛ لێلا ماری کۆیەربەر؛ ٩ی تشرینی دووەمی ١٨٦٨–٢٨ی تەممووزی ١٩٣٤) خانمەئەکتەری شانۆ و سینەما، کۆمێدیاکاری کەنەدی بوو، ئەو لەسەردەمی بێبازاڕیی مەزن و سەرەتاکانی فیلمی بێدەنگ چالاک بوو.[1][2] ماری سێیەمین براوەی خەڵاتی ئۆسکارە بۆ باشترین خانمەکتەر.
ماری دریسلر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Marie Dressler | |
لەدایکبوون | ٩ی تشرینی دووەمی ١٨٦٨ Cobourg، کەنەدا |
مردن | ٢٨ی تەممووزی ١٩٣٤ ساڵ ژیاوە) سانتا باربارا، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٦٥
ناوی کاتی لەدایکبوون | Leila Marie Koerber |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجە |
شوێنی ناشتن | Forest Lawn Memorial Park |
باوک | Alexander Rudolph Koerber |
خوشک و برا | Bonita Louise Koerber |
منداڵ | Marie Dressler |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، سیناریۆنووس، دەرهێنەری فیلم |
شوێنی کارکردن | ستۆدیۆکانی کیستوون، مێترۆ-گۆلدوین-مایر |
دەستپێکی چالاکی | ١٨٨٦ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٤ |
ئەرشیڤەکان لە | Marie Dressler Foundation |
ئەندامی | American Woman's Association |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
ماری کاتێک تەمەنی ١٤ ساڵان بوو، ماڵەوەی جێھێشت، لەگەڵ گرووپی شانۆیە گەڕۆکەکان گەشتی دەکرد، بەمھۆیەوە بەھرەی خۆی دۆزییەوە لە بواری کۆمێدی و شانۆ، ھەروەھا خەندە خستە لێوی خەڵکی. دواتر ئەزموونەکەی لەڕێی شانۆی برۆدوەی پەرەپێدا و پاشان چووە ناو بواری فیلمی سینەمایی کە لەسەرەتادا بە فیلمی بێدەنگ دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩١٤، لە فیلمێکی کۆمێدی بێدەنگ بەناوی (Tillie's Punctured Romance) لەپاڵ چارلی چاپلن دەرکەوت.[3]
لە دەیەی بیستەکان، چالاکییەکانی تەواو کەمی کرد، تەنیا بەھۆی پاشەکەوتەکانییەوە دەیتوانی لە شوقەی ھاوڕێیەکی درێژە بەژیانی بدات. لە ساڵی ١٩٢٧، گەڕایەوە بۆ کارکرد لە فیلمە سینەمایییەکان، ئەوکاتە تەمەنی ٥٩ ساڵان بوو، بەڵام توانی سەرکەوتنی گەورە بەدەست بھێنێت. لە ساڵی ١٩٣٠، بەھۆی بەشداریکردی لە فیلمی مین و بیڵ (Min and Bill)، توانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر بەدەست بھێنێت.[4]
ماری لە ساڵی ١٩٣٤، بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.