مانناکان
زلە لێدان / From Wikipedia, the free encyclopedia
مانناکان ناوی قەومێک بووە وا کەمێک پێش ھاتنی ئارییەکان بۆ ئاسیا لە دەور و پشتی زرێچەی ورمێ ژیان ئەبردە سەر. لە نێوان ٨٠٠ تا ٦٠٠ ساڵ پێش زایین دەوڵەتیان پێکھێنا و لە شەڕی نێوان ھێزەکانی دەور و پشتیان وەک ماد و ئاشوور کەڵکیان وەرگرت بۆ ھێز گرتن و مانەوە. لە ساڵی ٦١٦ پێش زایین حۆکمڕانی ماننا لەبەر ھاوپەیمان بوونی ئاشووریەکان لە ھێرش بۆ سەر ماد، بە دەست مادەکان ڕووخێندرا.