مایتۆکۆندریا یان وزەماڵە (بە ئینگلیزی: Mitochondria) ژمارەیەک ئەندامۆچکە (Organelle)ی تا ڕادەیەک قەبارە گەورەن. لە ھەموو بەشەکانی سایتۆسۆلدا بڵاو بوونەتەوە، کە لە ناو خانە ناو ڕاستەقینەکاندا ھەیە، وەکو ئاژەڵ ڕوەک و کەڕوو. مایتۆکۆندریا بە پەردەیەکی دوو چین دەورەدراوە. مایتۆکۆندریا بە شوێنی کارلێکە کیمیاییەکان دادەنرێت کە گواستنەوەی وزە لە ئاوێتە ئەندامییەکانەوە بۆ ئەدینۆسینی سێ فۆسفات (ATP) دەگوێزێتەوە، کە بە سەرچاوەی کیمیکە وزە دادەندرێت کە خانەکان بەکاریدەھێنن.
ھەندێ لە خانەکان لەناو ھەندێ لە زیندەوەرە فرەخانەکاندا مایتۆکۆندریایان لەناودا نییە وەکو (خڕۆکەی سووری شیردەرە پێگەیشتووەکان)، و ژمارەیەکی زۆر لە زیندەوەرە تاک خانەکان ژمارەی مایتۆکۆندریاکانیان کەم دەکەنەوە یاخود دەیانگۆڕن بۆ جۆرێکی دیکە لە ئەندامۆچکەی نێو خانە. فرمانی سەرەکی مایتۆکۆندریا بریتییە لە دابینکردنی وزە بۆ خانە بەڵام لەھەمان کاتدا بەشدارە لە کۆمەڵێک فرمانی دیکەی ناو خانەدا وەکو (سیگناڵی خانەکان، ھەمەجۆرکردنی خانە (cellular differentiation)، مردنی خانە (cell death)).
سەرچاوەکان
- Holt: Modern Biology
- https://web.archive.org/web/20160112164000/http://www.en.wikipedia.org/
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مایتۆکۆندریا تێدایە. |
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.