![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/11/1983_CPA_5426_%25281%2529.png/640px-1983_CPA_5426_%25281%2529.png&w=640&q=50)
محەممەد کوڕی مووسا خوارزمی
زانای بیرکاری و گەردوونناسی و جوگرافیای موسڵمان لەسەردەمی عەبباسی / From Wikipedia, the free encyclopedia
خوارزمی (بە عەرەبی: الخوارزمی) ناوی تەواوی (ئەبوو عەبدوڵڵا محەممەد کوڕی مووسا خوارزمی قورتبی)[1] زانایەکی موسڵمانی فارس بووە.[2][3][4] وتراوە کە لە ساڵی (٧٨٠ز - ١٦٣ە) لە دایکبووە و لە ساڵی (٨٥٠ز - ٢٣٥ە) کۆچی دوایی کردووە. خوارزمی زانایەکی گەورە بوو لە بوارەکانی (بیرکاری، گەردوونناسی، جوگرافیا) و ھەروەھا یەکێک بوو زاناکانی (دار الحکمة) لە شاری بەغدا. یەکێک لەو زانا فارسانەی کە لە ڕیزی پێشەوە دێت لە بواری بیرکاریدا و ئەو کارانەی ئەو کردی بووە ھۆی بەرەو پێشبردنی زانستی بیرکاری لەو سەردەمەدا. لەو سەردەمەدا پەیوەندی بە خەلیفەی عەبباسی (مەئمون) کردووە و چووە بۆ (دار الحکمة) لە بەغدا.
خوارزمی al-Khwārizmī | |
---|---|
![]() وێنەی پۆستەرێک کە لە (٦ی ٩ی ١٩٨٣ز) لە یەکێتیی سۆڤیەت درووستکراوە بە بۆنەی لە دایکبوونی نزیکەی (١٢٠٠ ساڵ)ی ئەلخەوارزمی. | |
لەدایکبوون | ٧٨٠ز |
مردن | ٨٥٠ز |
نیشتەجێ | بەغدا |
نەتەوە | فارس |
بواری زانستی | بیرکاری گەردوونناسی جوگرافیا |
شوێنی کار | بیت الحکمة (بەغدا) |
کاریگەری بووە لەسەر | ئەبو کامیل |
یەکەم کەسە کە کتێبی لەسەر جەبر داناوە، کە ئەم ناوە خۆی داینھێناوە، توانی ھاوکێشە دووجاکان شیکاری بکات، گرنگترین کتێبەکانی بریتین لە : (کتاب الزیج) کە دوو بەرگە و (کتاب العمل بالإسطرلاب) لە گەردوونزانیدا و (صورة الأرض) و (تقویم البلدان) لە جوگرافیادا و (جەبر و موقابەلە|الجبر و المقالبة) و (کتاب الھندسة) و (الحساب الھندی) لە بیرکاریدا ، کە تێیدا ڕووبەری شێوەکانی وەک : بازنە و سێگۆشە و چوارگۆشە و مەعین و بڕگەکەی دیاری کردووە، یاسای لۆگاریتمی گشتی داناوە کە تا ئەمڕۆ بەناوی ئەوەوەیە، و ئەو بنەما بیرکارییانەی کە دایناون لە زۆرێک لە زانستەکانی ئەمڕۆدا بەکاردێن بە تایبەتی لە زانستی فەزا و فڕۆکەوانیدا، زانایانی ڕۆژئاواش دانیان بە لە پێشدەستی و کارە گەورەکانیدا ناوە.
خوارزمی یەکەم کەس بووە کە بە وردی (سفر)ی بەکارھێناوە لە شیکارکردنی ھاوکێشە بیریکارییەکاندا [5]، کە کەسانی ماتماتیکی سوودیان لێ وەرگرت و وایلێکردن کە بتوانن ھاوکێشە درێژەکان شیکار بکەن، و یەکەم کەس بووە کە پەیوەندی نێوان (جەبر) و (ئەندازە)ی دۆزیوەتەوە، ھەروەھا بەکارھێنانی ھاوکێشە جەبرییەکان بۆ شیکار کردنی بابەتە ئەندازەییەکان، و یەکەم کەس بووە بنچینەکانی شیتەڵکردنی ئەندازەیی داناوە.