ململانێی ٢٠٢٣ی سوودان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ململانێی چەکداری سوودان ململانێیەکی چەکداری بەردەوامە لە نێوان لایەنە ڕکابەرەکانی حکومەتی سەربازیی سوودان. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد کاتێک شەڕ و پێکدادان لە سەرانسەری وڵاتدا ڕوویدا، بە شێوەیەکی سەرەکی لە خەرتوومی پایتەخت و ناوچەی دارفوور . تا ٢١ی نیسان لانیکەم ٤٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ ھەزار و ٧٠٠ کەسیش بریندار بوون. [8]
ململانێی ٢٠٢٣ی سوودان | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە the Sudanese transition to democracy | |||||||||
دۆخی سەربازی تا ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ ناوچەی کۆنتڕۆڵکراوی ھێزە چەکدارەکانی سوودان ناوچەی کۆنتڕۆڵکراوی ھێزە چەکدارەکانی پشتیوانی خێرا | |||||||||
| |||||||||
شەڕکەرەکان | |||||||||
ھێزەکانی پشتیوانی خێرا پشتیوانی دھكرێت لھلایھن: سوپای نیشتمانی لیبیا[3] گروپی ڤاگنەر[4] (denied by RSF) |
ھێزە چەکدارەکانی سوودان پشتیوانی دھكرێت لھلایھن: میسر[kurdish-alpha 1] | ||||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||||
محەمەد حەمدان دەگەڵۆ | عەبدولفەتاح بورھان | ||||||||
ھێز | |||||||||
70,000–150,000[7] | 110,000–120,000[7] | ||||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||||
لانیکەم ٤٢٠ کەس کوژراون و ٣٧٠٠ کەسیش بریندار بوون[8] |
شەڕەکە بە ھێرشی ھێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی (RSF) بۆ سەر شوێنە سەرەکییەکانی حکومەت دەستیپێکرد. ھێرشی ئاسمانی و تۆپخانە لە سەرانسەری سوودان لەنێویاندا لە خەرتومیش تۆمارکراوە. ھەتا ڕێکەوتی ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ (2023-04-21)[نوێکردنەوە] ، ھەردوو سەرۆک محەممەد حەمدان داگاڵۆ و سەرۆکی دیفاکتۆ و سەرۆکی سوپای سودان عەبدولفەتاح بورھان بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی چەندین شوێنی سەرەکیی حکومەتیان کرد، لەوانە بارەگای سەربازیی گشتی، کۆشکی سەرۆکایەتی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خەرتوم، شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی بورھان، و بارەگای SNBC تەلەڤیزیۆنی سوودان. [9] [10] [11] [12]