From Wikipedia, the free encyclopedia
مۆبی دیک (بە ئینگلیزی: Moby Dick) ڕۆمانێکە لە بەرھەمەکانی ڕۆماننووسی ئەمریکی ھێرمێن مێلڤێل، لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٨٥١ چاپ و بڵاوکرایەوە. چیڕۆکەکەی لەبارەی سەرکێشی نێوان مرۆڤ و نەھەنگێکە بە ناوی مۆبی دیک (Moby Dick) کە ڕوبەڕوبونەوەیەکی مرۆڤ نیشان دەدات بەرامبەر ئەو ژینگەیەی کە لە نێویدا دەژیت، کە بەرجەستەی پڕۆژەیەکی ئەمریکی دەکات بۆ ڕووبەڕوبونەوەی کار و خۆسەپاندنی بەسەر جیھان لە نێوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم وەک ئیمپراتۆرییەتیی جیھان و (ئیمپریالی ئەمێریکی) بەھێز و توانا.[1][2][3]
مۆبی دیک | |
---|---|
نووسەر(کان) | ھێرمێن مێلڤێل |
زمان | ئینگلیزی |
جۆر(کان) | ڕۆمان، ڕۆمانی سەرکێشی |
ئەم ڕۆمانە پێگەیەکی زۆر بەرزی لەنێوان وێژەی کلاسیکیی جیھانیدا گرتووە. جگە لە ڕووە داستانییەکەی لەبارەی سەرکێشی نێوان مرۆڤ و نەھەنگ، بەرجەستەی خودی کەسایەتیی نووسەرەکە دەکات کە تەواوی ژیانی لە خاڵێکی گومرگی بە فیڕۆ دەدات و لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەیەم بەبێ ناوبانگی سەردەنێتەوە.[4] دوای ٦٠ ساڵ لە چاپکردنی ئەم کتێبە کە ھیچ بەرھەمێکی ھاوشانی لە چاپنەدرا لە ١٩٠٧ زنجیرەیەک لە ڕۆمانە داستانەکانی (ئێڤری مان لایبراری) بەناوبانگ دەرچوون. ئەم ڕۆمانە مەزنە بەبێ بەھا مایەوە تا بیستەکانی سەدەی ڕابردوو کاتێک لێکۆڵەرانی زانکۆ و ڕەخنەگرانی وێژەیی ھەستان بە نووسین و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم بەرھەمە ناوازەیە کە لە سەدەی نۆزدەیەم نوسراوەتەوە، و کردیان بە یەکێک لە شاکارە بەرزە جیھانییەکان.[5][6][7]
ئەکتەری بەناوبانگ (گریگۆری بیک) ھەستا بە گێڕانی ڕۆڵێک لە فیلمێکی سینەمایی بەناوی Moby Dick کە ڕۆڵی کەسایەتییەکی دەبینی بەناوی «ئاخاب» کە کەسێکی سەرگەردان بووە بەدوای مۆبی دیک و دیتنی. ئەم فیلمە خاوەنی چەندین خەڵاتی سینەمایییە.
دووبارە لە ئینگلتەرا لە ٢٠١٥ ھەمان ڕۆمان کرایەوە فیلم لەژێر ناوی: لەنێو دڵی دەریا (In the heart of the sea)، لە دەرھێنانی ڕۆن ھاوارد و بەرھەمھێنانی ئەماندا سیلڤەر، ڕیک جاڤا و چارڵز لیڤت و پاڵەوانیی کریس ھێمسوۆرت، بێنیامین وەیکەر، جۆردی مۆڵا و ویلیان مێرڤی. فیلمەکە بۆ یەکەم جار لە ٢ی کانوونی یەکەم ٢٠١٥ پەخش کرا لە ئینگلتەرا.[8][9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.