From Wikipedia, the free encyclopedia
مێرگی ئۆسکار (بە ئینگلیزی: Oscar's Oasis) زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی فەرەنسی-کۆریای باشوورە، لە ٧٨ ئەڵقەی حەوت خولەکی پێکھاتووە.[1] لەلایەن تیم تۆ و توبا ئینتەرتەیمێنت بەرھەمھێندراوە، بە بەشداری لەگەڵ ″کێک ئینتەرتیمێنت″. لە سەرەتادا زنجیرەکە ناوی ″Oohhh Asis″ بوو، کە ئەڵقەیەکی ٧ خولەک و نیوە ئەڵقەیەکی دیکەش پێکھاتوو. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٠٨ بۆ ٣٠ی ئایاری ٢٠٠٩ لەسەر TF1 پەخش دەکرا.[2][3] «مێرگی ئۆسکار» بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی نوێ لە ساڵی ٢٠١٠ لە کەناڵی (MIPTV Media Market) پەخش کرا.[4] دواتر زنجیرەکە لەسەر (کەناڵ +) لە ئەیلوولی ٢٠١٠ نیشاندرا، لە ھاوینی ٢٠١١ لەسەر TF1 پەخشکرا،[5][6] ھەروەھا لە تەممووزی ٢٠١١ بە شێوەیەکی 3D بڵاوکرایەوە.[7] دواتر لەسەر کەناڵی «گوڵی» لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ دەستی کرد بە پەخشکردن.
ئۆسکار مارمێلکەیەکە لە بیابانێکی دیارینەکراو دەژێت، بیابانەکە چەند تایبەتمەندییەکی ڕاستەقینەی تێدایە، وەک بیابانی ″سەحارا″، بیابانی کالاھاری، بیابانی باکووری ئەمریکی. ڕێگایەکی قیری گشتی لە بیابانەکەدا ھەیە، تەنھا بۆ ئەوە بەکارھاتووە، کە ھەندێک جار لۆرییەک بەوێدا تێپەر دەبێت، ئۆسکار بەشێوەیەکی گشتی بەدوای خۆراک یان ئاو دەگەرێت، ھەروەھا گۆمێکی ئاو لە بیابانەکەدا ھەیە، بەڵام چەند تیمساحێکی جینگز و شەرانی چاودێری دەکەن و لەوێ دەژێن. ھەروەھا ئۆسکار زۆر حەز بە ھێلکەی مریشک یان باڵندە دەکات، زۆربەی جار ھێلکەکان دەدزێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئۆسکار بۆ مریشکەکان خواردنێکی خۆشە، ھەندێک جار شلە لە بوتڵ یان لە شوێنی تر دەدۆزێتەوە، بەڵام زۆربەی جار لەبەر ئەو خواردنەوەیە نائومێد دەبێت، ھەندێک جار ئۆسکار لە کەڵەکەی زبڵ شت دەدۆزێتەوە. (پۆپی) ڕێوی، (ھاچی) کەمتیار، (بەک) ھەڵۆ، ئەمانەش لەناو بیابانەکە دەژێن، بەزۆری وەک ھاوڕێی یەک بەیەکەوەن، لە شوێنێکی چۆڵ کە پاسێکی تێکشاوی لێیە، زۆربەی جار بەعارەبانەیەک ڕاو دەکەن، ھارچی پاڵ دەنێت، بەک ئاراستە دەکات، پۆپی فەرمان دەکات. بۆنمونە ئۆسکار، ھەر سێکیان بەدوای خۆراک و ئاو دەگەڕێن، ھەندێک جار ئۆسکار بەکاردەھێنن، وەفێڵی لێدەکەن، زۆرجار ئۆسکار و ئەو سیانە دەبێتە شەریان لەسەر ئاو یان خۆراک.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.