ئەپڵ ئەم کۆمپانیایە لە یەکی نیسانی ١٩٧٦ لە کویرتینۆ لە کالیفۆرنیا دامەزرا لە ساڵی ١٩٧٧ پۆلێن کراوە. لە سی ساڵی یەکەم ناوی کۆمپانیا تەنھا " کۆمپانیای ئەپڵ بۆ کۆمپیوتەری دیاریکراو " بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ وازی لەم ناوە ھێنا ئەمەش پاش ئەوە ھات کە کۆمپانیاکە کارەکانی فراوان کرد لە بواری ئەلکترۆنی، لەگەل لاسایی کردنەوەی جۆرەکانی کۆمپیوتەری کەسی. کۆمپانیا نزیکەی ٣٥٠٠٠ فەرمانبەری ھەیە لە سەرتاسەری جیھان، ڕێژەی فرۆشتنی لە ساڵی ڕابردوو ٣٢٫٤٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو، ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای ئەپڵ توانی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات لە ڕووی کوالێتی بەرھەمەکانییەوە ئەمەش بەھۆی جوانی لە دیزاینەکەی و ئەو ڕیکلامانەی کە بۆ بەرھەمەکانی ئەیانکات، ھەروەھا کۆمپانیا کۆمەلێک فەرمانبەری لێھاتووی ھەیە لە بواری فرۆشتن و خستنە ڕووی بەرھەمەکان لەگەل بوونی لۆگۆیەکی بازری جوان. گۆڤاری فۆرتیون کۆمپانیای ئەپڵی بە سەرنج ڕاکێشترین کۆمپانیا دەست نیشان کرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەردوو ساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩.

Thumb
ئەپڵ

مێژووی ئەپڵ بەپێی ساڵەکان

  • لە ساڵی ١٩٧٦ دا ئاپڵ لەلایەن ستیڤ وۆزنەیک و ستیڤ جۆبس دەستی بە کارەکانی کرد. بێجگە لە ١٢ ساڵێک نەبێ کە ستیڤ جۆبس دوور بوو، لە دەیەکانی ٧٠وە بەردەوام پەرەی بە بەرەوپێش بردنی ئەو کومپانیایەدا بوە، ھەر لەو ساڵەش بەھاوبەشی کۆمپانیای ئەپڵیان دامەزراند.[1]
  • لە ساڵی ١٩٨٤ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی کومپیووەتەر کرد.
  • لە ساڵی ١٩٨٥ دا، لە بەربەرەکانێیەکی دەسەڵاتدا ستیڤ جۆبس ئەپڵی بەجێ ھێشت.
  • لە ساڵی ٢٠٠١ دا، ئەپڵ یەکەم ئایپۆد ی بڵاو کردەوە.[2]
  • لە ساڵی ٢٠٠٣ دا، ئایتونس بڵاو کرایەوە. بەکارھێنەران دەتوانن لەم ڕێکەوتە بە دواوە موزیک و فیلم لەسەر ئینتەرنێت بە شێوەی سەرھێڵ بکڕن
  • لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، تیم کوک وەک بەرپرسی چالاکییەکانی ئاپڵ ھەڵبژێردرا.
  • لە ساڵی ٢٠٠٩ دا، ستیڤ جۆبس دوای نەشتەرگەری و گۆڕینی سییەکانی گەڕایەوە بۆ ئەپڵ.
  • لە ساڵی ٢٠١٠ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی ئایپاد کرد[3][4]
  • لە ساڵی ٢٠١١ ئایپاد ٢ وەشێنرا[5]

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.