مێژووی جامی جیھانی فیفا
From Wikipedia, the free encyclopedia
مێژووی جامی جیھانی فیفا جامی جیھانی فیفا گرینگترین ڕووداوی وەرزشییە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لە ساڵَی ١٩٣٠یەوە ھەر چوار ساڵێک بەڕێوەچووە. جگە لە ساڵاکانی ١٩٤٢، ١٩٤٦ ھەڵوەشایەوە بەھۆی جەنگی دووەمی جیھانەوە. لە ساڵی ١٩٩٨ ژمارەی وڵاتە بەشداربووەکان بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە بەرزکرایەوە لە ھەشت کۆمەَڵەدا جێگردەکرێن، بۆماوەی یەک مانگ لە یاریگاکانی وڵاتی خانەخوێ ڕکابەری دەکەن لە پێناو بەدەست ھێنانی ئەم نازناوە، ھەڵبژاردەکان لە ڕێگایسیستەمی پالاوتنەوە لە ماوەی سێ ساڵدا سەردەکەون بۆ بەشدایکردن لە جامی جیھانی فیفا. لە بیست خولی پێشووی ئەم پالاوانێتییە ھەشت ھەڵبژاردەی جیاواز نازناوی جامی جیھانی فیفایان بردووەتەوە. ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداری لە سەرجەم خولەکان کردووە. ھیچ خوڵیکی لەدەست نەداوە، لەھەمان کاتدا زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە لە سالەکانی: ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٢٠. ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە ساڵەکانی: ١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ساڵەکانی :١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠، ٢٠١٤ چوارجار نازناوەکەیان بەدەست ھێناوە و ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی ئەرژەنتین، فەرەنسا، ئۆرگوای دووجار بوونە پاڵاوان و ھەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، ئیسپانیا یەک جار بوونەتە پاڵاوانی ئەم جامە. ھەڵبژاردەی ئیتاَلیا یەکەم ھەڵبژاردەبوو کە توانی دووجار لەسەر یەک ئەم نازناوە بباتەوە لە ساڵەکانی ١٩٣٤، ١٩٣٨، دوای ئەو ھەڵبژاردەی بەڕازیل دێت ١٩٥٨، ١٩٦٢. جامی جیھانی فیفا یەکێکە لە گەورەترین ڕووداوی وەرزشیی جیھانییە، لە یاری کۆتایی جامی جیھانی فیفای ٢٠٠٦ کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بە نزیکەی ٧١٥ میلۆن کەس سەیری کۆتایی یارییەکەیان کردووە. پاڵاوانی ئێستا ھەڵبژاردەی فەڕەنسایە کە لە دوایین خولی ئەم پالاوانێتییە لە ٢٠١٨ کە لە ڕووسیا بەڕێوەچوو نازناوەکەی بەدەست ھێنا، پالاوانێتی داھاتوو لە ساڵی ٢٠٢٠ لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەدەچێت.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (ئەیلوول ٢٠٢١) |