مێژووی شەتڕەنج
From Wikipedia, the free encyclopedia
مێژووی شەتڕەنج (بە ئینگلیزی: History of Chess) یەکێکە لە یارییە کۆنەکان کە لە ئێستادا لە نێو خەڵکی جیھاندا بەناوبانگە، بەجۆرێک تەمەنی ئەم یارییە زیاتر لە ١٥٠٠ ساڵ بێت. بە بڕوای ھەندێک کەس، شەترەنج داھێنانێکی ئێرانییەکانە و ھەر بۆیە تا ئێستاش وشەی فارسی بەکاردەھێنێت.[1][2] ھەندێک کەس بە داھێنانی ھیندی و یۆنانی و ڕۆمانی و بابلی و سکیتی و میسری و جوولەکە و چینی و ئینگلیز و عەرەبیان زانیووە. بەڵام ئەوەی زیاتر لە ھەموو بۆچوونێکی تر قبووڵ دەکرێت ئەوەیە کە شەتڕەنج لە بنەڕەتدا ئێرانی بووە، دواتر لە ئێرانەوە بردراوە بۆ ھیندستان، ھەروەھا لە ئێرانەوە بۆ عەرەب و جیھانی ئیسلامی بڵاوبووەتەوە، دواجاریش لە جیھانی ئیسلامییەوە چووە ئەورووپا. لە سەدەی پازدەھەمی ئەوروپادا شەترەنج بوو بە شێوەی ئێستای، وە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەھەمدا پاڵەوانێتی شەترەنجی جیھانی دەستی پێکرد. لە سەدەی بیستەمدا فیدراسیۆنی جیھانی شەترەنج دامەزرا.